سلێمانی.. لەبەردەم چاڤیلاند خۆپیشاندانە

 سلێمانی.. لەبەردەم چاڤیلاند خۆپیشاندانە
سەعات ١١ی ئەمڕۆ هەینی 2016 -7 -8 بەشێکی زۆر لە خاوەن پیشکەکانی پڕۆژەی گەشتیاریی چاڤیلاند بە نیشانەی ناڕەزایی بە پشتگوێ خستنیان لەلایەن بەرپرسی ئەو پڕۆژەیەوە، لەبەردەم پڕۆژەی گەشتیاریی چاڤیلاند خۆپیشاندانیکی بەرینی جەماوەرییان ڕێکخست.

بەپێی زانیارییەکان خۆپێشانداندانەکە لەبەردەم دەرگای سەرەکیی چاڤیلاند بووە و شەقامی سەرەکیی چاوڤیلاند لەلایەن بەشێک لە خۆپیساندەرانەوە
گیراوە.

هۆی ناڕەزایی و خۆپیشاندانی ئەو خاوەن پشکانە بۆ ئەوە دەگەێتەوە کە پێشتر نزیکەی دە هەزار کەس لە وەگەرخستنی ئەو پڕۆژەیەدا پارەیان خەرج کردووە و پشکیان کڕیوە و بڕیار بووە لە قازانجکردنیدا سوودمەند بن، بەڵام لەلایەن شاسوار عەبدولواحید، خاوەن پڕۆژەی گەشتیاریی چاڤیلاندەوە پشتگوێ خراون و هیچ خاوەن پشکێک بەپێی پێویست سوودمەند نەبووە و وەڵامی داخوزییەکانیان نادرێتەوە.

ئێستا خۆپیساندانەکە بە ئارامیبەردەوامە و هیزەکانی پۆلیس و ئاسایش، هەروەها پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان لە شوێنێ خۆپیساندانەکە ئامادەن و هەتا ئێستا دۆخەکە ئارامە و هیچ پشێوی و توندوتیژییەک ڕووی نەداوە.











باسنیوز
Top