قادر عه‌زیز سکرتێری حزبی ئاینده له‌به‌رامبه‌ر ئیمتیازات ده‌بێته یه‌کێتی
قادر عه‌زیز که پێشتر سکرتێری حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان بووه و له‌لایه‌ن حزبه‌که‌یه‌وه ده‌رکرا، حزبی ئاینده‌ی دروستکرد و ته‌نها نزیکی ٣٠٠ که‌سی له‌گه‌ڵدا مایه‌وه، یه‌کێتی به فێڵ لیستێکی ٥٠٠ که‌سی بۆ دروستکرد و مۆڵه‌تی حزبی بۆ وه‌رگرت.
قادر عه‌زیر دوای چه‌ندین پاڕانه‌وه و پاره‌پێدان، دواجار چووه‌ته لای مه‌لا به‌ختیار و ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه ببێته یه‌کێتی به‌ڵام داوایکردوه ئه‌و پارانه‌ی قادر قه‌رزیکردووه له بازاڕه‌کان، یه‌کێتی بۆی بداته‌وه، هه‌روه‌ها داوای تۆیۆتا لاندکرۆز “وه‌نه‌وشه درع”ی کردووه و وتوویه‌تی موچه و پاسه‌وانی ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی بۆم خه‌رجبکه‌ن.
بەپیی زانیارییه‌کان، قادر عه‌زیز پاره قه‌رزار نییه و له راستیدا بازرگانی ده‌کات و برایه‌کی قادر، به پاره‌ی قادره‌وه بازرگانی ده‌کات به‌ڵام شه‌خسیه‌تی قادر بۆ پاره لاوازه و به‌وه ناسراوه ده‌ست له حزبه‌کان و ته‌نانه‌ت بزنسمانان پان ده‌کاته‌وه بۆ پاره.
هەروەها زانراوە کە له دوای جه‌ژن یه‌کێتی تاوتوێی داواکاری قادر عه‌زیز ده‌کات و وه‌ڵامی ده‌داته‌وه.
جێگەی باسە پێشتر قادر عه‌زیز داوای پاره‌ی له جه‌میل بایک، سه‌رکرده‌ی باڵای په‌که‌که کردبوو، هه‌روه‌ها له سه‌رکونسوڵی ئێران له سلێمانی بڕی (١٣) هه‌زار دۆلاری پێدابوو.
رۆژانەهەوال
