به‌رپرسێكى گۆڕان: هیچ كاتێك كورد هێنده‌ى ئێستا له سه‌ربه‌خۆیی نزیك نه‌بووه
مه‌جید ساڵح، راوێژكاری یوسف محه‌مه‌د، رایده‌گه‌یه‌نێت :" له‌هیچ سه‌رده‌م و كاتێكدا كورد هێنده‌ى ئێستا له سه‌ربه‌خۆیی نزیك نه‌بووه".
ئه‌و راوێژكاره كه هاوكات یه‌كێكه له هه‌ڵسوڕاوانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، له ئه‌كاونتى تایبه‌ت به خۆى له فه‌یسبوك، ده‌شڵێت :" له هیچ كاتێكدا هه‌لى زێڕینی وا بۆ هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هه‌ڵنه‌كه‌وتووه".
له كۆتایی پۆسته‌كه‌یدا، ده‌ڵێت :" بەڵام لە هیچ سەردەمێکدا کورد هێندەی ئێستا هەندێ سەرکردەی بێ خەمی نەبووە".
گوته‌كانى ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ى گۆڕان له‌كاتێكدایه كه مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ جارى دووه‌م و له‌سه‌ر یه‌كه وه‌ك له په‌یامى جه‌ژنه پیرۆزه‌یدا هاتووه، داوا له حزبه كوردستانییه‌كان ده‌كات، كۆببنەوە و لەسەر ڕیفراندۆم و پەیوەندیی هەرێم و بەغدا بگەنە كۆدەنگییەكی نیشتیمانی و لەبارەی بارودۆخی سیاسیی هەرێمیش چارەسەرێك بدۆزنەوە".
باس‌نیوز
