باپیر كامەلا: " بانگەوازی بارزانی هەستكردنە بە بەرپرسیاریەتی قۆناغەكە"

 باپیر كامەلا:
سكرتێری گشتی پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان بەگرنگیەوە دەڕوانێتە پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ كۆبونەوەی لایەنە سیاسییەكان و دەیشڵێ" كاك (مەسعوود بارزانی) پێش هەموومان هەست بەوە دەكات قۆناغەكە پێویستی بەتەبایی سیاسی هەیە.

باپیر كامەلا، سكرتێری گشتیی پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند" بانگەوازی كاك (مەسعوود بارزانی) بۆ لایەنە سیاسییەكان هەستكردنە بە بەرپرسیاریەتی ئەم قۆناغە، كە ئێمە لە قۆناغێكی زۆر هەستیارداین لە قۆناغێكی راگوزار ناوچەكە تێیدا دەرباز دەبێت، ئەگەر وەك رۆژهەڵاتی ناوین باسكەین، بەتایبەتی عێراق و سووریا لەبەردەم گۆڕانكاریەكی گەورەدایە، كاك (مەسعوود بارزانی) پێش هەموان هەست بەوە دەكات، قۆناغەكە پێویستی بە تەبایی سیاسی و كۆمەلآیەتی هەبێت بۆ ئەوەی هەموولایەكمان بە بەرپرسیاریەتیەوە پێشوازی لەو ئەگەر و پێشهاتانە بكەین كە لەناوچەكەدا روودەدەن.

ئاماژەیشی دا" ئومێد دەكەم هەموولامان هەموو ئەو كێشەو گرفتانەی هەمانە وەلانێین و لەدەوری یەك كۆبینەوە و بتوانین ئەو داخوازیە جەماوەریە كە تەبایی سیاسی لە نێوان لایەنە سیاسییەكان هەبێت و لەو چەقبەستووە رزگارمان بێت، چەند گرفتێك لەنێوان لایەنەكان هەیە و دەبێت متمانە بگەڕێتەوە بۆنێو لایەنە سیاسییەكان ئەوجا دەتوانین چارەی گرفتەكان بكەین.










KDP
Top