ئه‌شكه‌وتێكی سه‌رنجڕاكێش له ده‌ڤه‌ری خۆشناوه‌تی ده‌دۆزرێته‌وه
ئیسماعیل نوره‌دینى، نوێنه‌رى شوێنه‌وارناسانى راپه‌ڕین راىگه‌یاند: " ئه‌و ئه‌شكه‌وته ده‌كه‌وێته دۆڵی (گه‌لی قۆر) له‌نێوان كۆمه‌ڵگه‌ی (شكارته) و گوندی (نواوه) ی خۆشناوه‌تی شاره‌دێى (بێتواته) ى سه‌ر به شاری ڕانیه و له‌ڕووی زانستییه‌وه هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی (مه‌گناتایت و هیماتایت) ی هه‌یه، واتا كلسی له‌خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه و له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه به‌رزبوه‌ته‌وه‌و 7 مه‌تر و نیویش له‌ژێر زه‌ویدایه".
نوره‌دینى زیاتر گوتی: "ئه‌و ئه‌شكه‌وته بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌مساڵ دوو قوتابى ماسته‌ر دۆزیویانه‌ته‌وه و چوونه‌ته ناو ئه‌شكه‌وته‌كه و كۆمه‌ڵێك وێنه‌یان گرتووه و كه بریتیه له ئه‌شكه‌وتێكى به‌رد به‌رداوی و له زنجیره چیای (شیشار) و تاوه‌كو به‌سه‌ریدا نه‌كه‌وی نازانرێت كه له‌ژێره‌وه ئه‌شكه‌وتێكی له‌وجۆره لێیه، بۆ چوونه خواره‌وه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه‌ش دیاره ده‌بێت به گوریس خۆتی بۆ شۆڕ بكه‌یته‌وه".
ئه‌و شوێنه‌وارناسه داواى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزار ده‌كات كه هه‌وڵ بده‌ن بۆ تاوه‌كو ئه‌و ئه‌شكه‌وته ببێته شوێنێكی گه‌شتیاری، ئه‌ویش به درووستكردنى ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێل بۆی و فراوانكردنی ده‌رگا و درووستكردنی قه‌فه‌سێك له‌سه‌ر ده‌رگاكه‌ى ئه‌شكه‌وته‌كه و دابینكردنى كاره‌باو دانانى په‌یژه بۆ چوونه خواره‌وه‌و سه‌ركه‌وتنه‌وه له ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا كه ده‌شڵێ : " ئه‌گه‌ر ئه‌و كارانه‌ی بۆ بكرێت بێگومان سودێكی ئابووری زۆری ده‌بێت".
باس‌نیوز
