ئه‌دهه‌م بارزانی: به‌رپرسیارییه‌تى پاراستنى ئاسایشى باره‌گاكانمان له سلێمانی ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی یه‌كێتی
كاتژمێر (11:50) خوله‌كی شه‌وی سێشه‌ممه (5-7-2016) له ناو ئۆتۆمبێلێكه‌وه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی كرا به‌وهۆیه‌وه پاسه‌وانێكی باره‌گاكه برینداربوو و ته‌قه‌كه‌ره‌كانیش به‌ره‌و شوێنی نادیار هه‌ڵهاتن.
به پێی گوته‌ی ئه‌دهه‌م بارزانى به‌رپرسى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى له پارێزگاى سلێمانى ئه‌مه بۆ 30هه‌مین جاره ته‌قه له باره‌گاكه‌یان ده‌كرێت و تا ئێستا لایه‌نه ئه‌منییه‌كان هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له باره‌ى لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌و په‌لامارانه نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
هاوكات هیچ لایه‌نێكى ئیدارى شاره‌كه و به‌رپرسانى ته‌ناهی ئیدانه‌ى په‌لاماره‌كه‌یان نه‌كردووه.
له لێدوانێكیدا بۆ كوردستان 24، ئه‌دهه‌م بارزانى، كه ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه وه‌ك به‌رپرسى نوێى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى له سلێمانى ده‌ستبه‌كار بووه، رایگه‌یاند، ئه‌م كرده‌وانه كاریگه‌رییه‌كى خراپیان ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ئاشته‌واییه‌ى كه پارتى ده‌یه‌وێت له هه‌رێمى كوردستاندا بیهێنێته دى.
ئه‌دهه‌م بارزانى گوتیشى: "نامه‌وێت بڵێم ئه‌وه‌ى روویداوه له لاوازى ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه‌یه و حه‌ز ناكه‌م ئه‌وه بڵێم، به‌ڵام ئه‌ى ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت ده‌كرێت چى دیكه بگوترێت.
هه‌روه‌ها گوتى: "بنه‌مایه‌كى سه‌ربازیی هه‌یه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر له شوێنێكدا بۆ یه‌كه‌مجار ته‌قه له پێگه و باره‌گاى تۆ كرا ره‌نگه به‌رپرسى ئه‌منى به‌رپرسیار نه‌بێت چونكه دوژمن ره‌نگه درزێكى دۆزیبێته‌وه تا لێیه‌وه كرده‌وه‌كه‌ى ئه‌نجام بدات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌وه دووباره و سێباره بوویه‌وه، ئه‌و كات ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه ده‌بێت دادگایى سه‌ربازى بكرێت".
گوتیشی: " داوا له یه‌كێتى ده‌كه‌م، به پێى ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى باڵاده‌ستى ئه‌م شاره‌ن وه‌ڵامیان هه‌بێت".
به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى به ته‌له‌فۆن قسه‌ی كردووه و به‌رپرسیارێتى پاراستنى ئاسایشى باره‌گاكانیان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆى ئه‌وان و هه‌روه‌ها ئاشكراكردنى به‌رپرسانى ئه‌و تاوانه بۆ پارتی گرنگه و ده‌بێت لایه‌نه ئه‌منییه‌كان له ماوه‌یه‌كى كورتدا ئه‌و پرسه ئه‌وان و رای گشتى ئاشكرا بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و په‌لامارانه سیناریۆى پارتییه، ئه‌دهه‌م بارزانى گوتى: "من تكا له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌م ئه‌و ئه‌نجامده‌رانه كه سیناریۆكه‌یان كردووه ده‌ستگیربكه‌ن و پیشانى رایگشتییان بده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه تۆمه‌تێكى ناڕه‌وایه و ئه‌گه‌ر وایه با پیشانمان بده‌ن".
ئه‌دهه‌م بارزانى،زیاتر گوتی: " ئاسایش و ئارامى به‌رپرسیارێتى هێزه ئه‌منییه‌كانه و ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌توانن ئاسایش بپارێزن چاره‌یه‌كى دیكه‌ت نابێت و ده‌بێت ئێمه خۆمان خۆمان بپارێزین.
له باره‌ى قه‌یرانى سیاسیى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، ئه‌دهه‌م بارزانى رایگه‌یاند، ئه‌م قه‌یرانه درووستكراوه و ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان به ده‌م بانگه‌وازى بارزانییه‌وه نه‌یه‌ن، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م قه‌یرانه چاره‌سه‌ر ناكرێت.
باس‌نیوز
