خەسرۆ گۆران: "دوای جەژن دەستدەکەین بە گفتوگۆ"
خەسرۆ گۆران، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند" هیچ بەرچاورونییەك بۆ كۆبوونەوەكانی دابێ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نییە، چونكە هێشتا كێشەكانی پەرلەمان وەک خۆی ماوە، هەروەها پرسی ئەندامە مانگرتووەكانیش هەر وەك خۆیەتی و چارەنەكراوە، كە ژمارەیان نزیكەی سەت ئەندام دەبێ.
خەسرۆ گۆران راشیگەیاند" ئێستا پەرلەمان هەر لە پشوودایە و دیار نییە دوای دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكان كێشەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەردەوامی دەبێ، بەڵام دوای جەژن دەست بە دانوستان لەگەڵ كۆتلەكانی دیكەی نا پەرلەمان دەكەین بۆ ئەوەی بزانین چوون رەفتاربكەین، ئێمە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان دەخوازین كورد یەكگرتووبێت لە بەغدا و هەنگاوی یەكێتی و گۆڕانیش لەگەڵ ئەو ئاراستەیە بێ.
KDP
