ئاگر لە کۆگای فەرمانگەکانی کۆیە دەکەوێتەوە

ئاگر لە کۆگای فەرمانگەکانی کۆیە دەکەوێتەوە
پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان، ئاگرێکی گەورە لە کۆگاو گەراجی شارەوانیی کۆیە کەوتەوە و بەھۆیەوە چەند کەلوپەلێک سووتان.

شۆڕش کاکە، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانیی کۆیە رایگەیاند، بەھۆکارێکی نادیارەوە پێشنیوەرۆی رۆژی سێشەممە 6ـی تەمموزی 2016، ئاگرێکی گەورە لە گەراج و کۆگای شارەوانی و فەرمانگەی ئاوی کۆیە کەوتەوە.

شۆڕش کاکە کۆنتڕۆلکردنی ئارەکە رادەگەیەنێت و دەڵێت، تیمی بنکەی بەرگریی شارستانیی زانکۆ بە ھاوکاری بنکەی شارستانیی کۆیە لەماوەیەکی کەمدا توانیان ئاگرەکە کۆنترۆل بکەن.

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانیی کۆیە ئاماژەی بە زەرەر و زیانەکانی ئاگرەکە کرد و رایگەیاند، چەند تۆپێک کێبلی کارەبایی و بۆری پلاستیکی ئاو سووتان، بەڵام خۆشبەختانە توانرا چەندین ئامێرو ئۆتۆمبێل لە جۆری حەفارە، کەپس و شۆفڵ و غەتاسی ئاوی فەرمانگەی ئاو لە سووتان بپارێزرێن.










باسنیوز







Top