هەولێر.. کونسوڵی ئەمریکا پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە کوردستانییان دەکات

هەولێر.. کونسوڵی ئەمریکا پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە کوردستانییان دەکات
کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان لە یەکەم لێدوانیدا، پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە هاووڵاتییانی کوردستان دەکات.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، کە لە پەیجی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بڵاو کراوەتەوە و بە کوردی بە وشەی "سڵاو" دەست پێدەکات، کێن گرۆس وێڕای پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە "هەموو لایەک"، دەست بەکار بوونی خۆی وەک کونسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێر، رادەگەیەنێت.

هەروەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا رایدەگەیەنێت، کێن گرۆس ماوەی 30 ساڵە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەک دیپلۆمات کار دەکات و نوێنەرایەتیی وڵاتەکەی لە وڵاتانی ئەڵمانیا، نیپاڵ، مالیزیا، هایتی و لە عێراقیش لە بەسرە و بەغدا کردووە و دوا کاریشی باڵیۆزی ئەمریکا بووە لە تاجیکستان و رایگەیاندووە، کە ئەمە یەکەم جارە لە کوردستان کار بکات.

کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر هیوا دەخوازێت بە زووترین کات زانیاری لە بارەی فەرهەنگ و خواردنی کوردییەوە فێربێت و چاوی بە زۆربەی هاووڵاتییانی کوردستان بکەوێت، تاوەکو "زیاتر لێتانەوە سەبارەت بە هەرێمە جوانەکەتان فێربم".

کێن گرۆس هیوادارە پەرە بە پەیوەندییە هاوبەشەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا بدرێت، بە تایبەت لە شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش و پتەوکردنی پەیوەندیی کۆمەڵگەی کوردستان و ئەمریکا،












باسنيوز
Top