ئاسایشی کەرکووک هەشت چەکداری داعش دەستگیر دەکات

ئاسایشی کەرکووک هەشت چەکداری داعش دەستگیر دەکات
هێزێکی هاوبەشی ئاسایش و پۆلیسی کەرکووک هەشت چەکداری رێکخراوی توندڕەوی داعش لە باشووری شارەکە دەستگیر دەکات.

سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک بە (سۆمەرییەنیوز)ی راگەیاندووە، ئەو هەشت چەکدارەی داعش، کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کڕۆلا، دوو مانتۆریان پێبووە، درەنگانی شەوی دووشەممە 5ـی تەمموزی 2016 بە دوو بوتڵی گازی کلۆر، پشتێنێکی بۆمبڕێژکراو و ژمارەیەک بۆمبی دەستکردەوە دەستگیر کراون.

ئەو هەشت چەکدارەی داعش، کە لە باشووری کەرکووک لەلایەن هێزێکی هاوبەشی ئاسایش و پۆلیسەوە دەستگیر کراون، بە نیاز بوونە چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی لە شاری کەرکووک ئەنجام بدەن.

چەکدارانی داعش دوای شکست پێهێنان و هەرەسهێنانی سوپای عێراق لە ماوەی چەند سەعاتێکدا، لە مانگی حوزەیرانی 2014 شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنباریان داگیر کرد.










باسنيوز
Top