ئەدهەم بارزانی: داوا لەیەکێتی دەکەم دەستی تەقەکەران کەشف بکەن
ئەدهەم بارزانی ئەمڕۆ چوار شەممەش لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەنووسێت: ئەم شەو سەعات 12 شەو بەئۆتۆمبیلێكی جۆری ئەڤەڵون تەقە لەبارەگای ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لەسلیمانی هەڵەبجە كرا، كە لەئەنجامدا پاسەوانێكی هێزەكانی ئاسایشمان بەناوی "بارزان عبدب رەحمان رەشید" بڕیندار بوو.
سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی هەروەها دەڵێت: ئەم ڕووداوە بەڕوداوێكی تڕسنوكانەو مەترسیدار دەبینم لەسەر ئاشتەوایی گشتی، بەڕپرسیاری ئەم كردەووەیە دەكەوێتە ئەستووی بەرپرسانی پاڕێزگای سلێمانی.
ئەدهەم بارزانی وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لەپاڕێزگای سلێمانی هەڵەبجە، داوا لەیەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكەم، كە هێزی باڵادەستی یەكەمی ئەمنیو سەربازی ئەم شارەیە، بەزووترین كات ئەنجامدەرانی ئەم كارە مەترسیدارە ئاشكرابكەن.
