له ڕۆژئاوای مه‌خموور حه‌وت تیرۆریست كوژران
نه‌قیب (سه‌رباز شێخ ئاغا) ئه‌فسه‌ر له سوپای عێراق راگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ تیرۆریستانی داعش له گوندی كهڕامهی ناوچه‌ی حاجی عه‌لی، هێرشیان كرده سه‌ر سوپای عێراق و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌فتاودوو و سیوحهوتی درع، به هاوكاریی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان هێرشه‌كه‌ی تیرۆریستانی داعشی تێك شكاند و زیانی گه‌وره‌ی به تیرۆریستانی داعش گه‌یاند.''
نه‌قیب (سه‌رباز) راشیگه‌یاند، "شه‌ڕ و پێكدادانی سوپا و تیرۆریستان دوو سه‌عاتی خایاند و حه‌وت ته‌رمی چه‌كدارانی داعش كه‌وتنه ژێر ده‌ستی سه‌ربازانی سوپا و، شه‌ڕه‌كه‌یش كۆتایی هاتووه و هیچ پێكدادانێك له سنووری حاجی عه‌لی و رۆژئاوای مه‌خمووردا نه‌ماوه.''
