پەیامی پیرۆزبایی مەسروور بارزانی بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، پیرۆزبایی خۆم له كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و كارمه‌ندانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆڵیس و موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م .
له خوای گه‌وره داواكارم ڕۆژو و عیباده‌تی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانی له هه‌موو موسڵمانان قبوڵ كردبێت و گیانی هه‌موو ئه‌و قاره‌مانانه بپارێزێت كه له سه‌نگه‌ری به‌رگری و پاراستنی كوردستان دان و شه‌هیده‌كانمان به به‌هه‌شت شاد بكات و شیفای برینداره‌كانیشمان بدات.
ئومێده‌وارم ئه‌م جه‌ژنه هانده‌ر و هۆكارێك بێت بۆ پتەوتركردنی گیانی برایەتی و هاوكاری و پێكەوەكاركردن و هه‌نگاونان له‌پێناو به‌دیهێنانی ده‌سكه‌وتی زیاتر، به‌تایبه‌تی پێشهات و ده‌رفه‌ته‌كان له هه‌مووان ده‌خوازێ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بخه‌نه سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دی بۆئه‌وه‌ی به هه‌مووان ژیانێكی شایسته‌تر بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی كوردستان فه‌راهه‌م بكرێ و به‌و شوێنه بگات كه پێویست بوو به‌ر له سه‌ده‌یه‌ك زیاتر پێی بگات. هه‌روه‌ها سەرەتای کۆتاییهاتنی توندوتیژی و شەڕ و ناخۆشی بێت لە ناوچەکەدا.
براتان
مه‌سروور بارزانی
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
2016/7/ 5
