ئاسایشی راپەڕین لەبەرکردنی جلی پێشمەرگە قەدەغە دەکات

ئاسایشی راپەڕین لەبەرکردنی جلی پێشمەرگە قەدەغە دەکات
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین لەبەرکردنی جلی پێشمەرگە و ئاسایش لەلایەن هاووڵاتییانەوە قەدەغە دەکات.

محەمەد فازڵ، لێپرسراوی بەشی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند، ئەو بڕیارەیان لەپێناو سەلامەتیی گیانی ھاووڵاتییان، پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و رێگریکردن لە کاری نایاسایی داوە.

محەمەد فازڵ ئاگاداری هاووڵاتییانی سنوورەکە دەکاتەوە، کە لە رۆژانی جەژن و رۆژەکانی دیکەش خۆیان دوور بگرن لە لەبەرکردنی جلوبەرگی هێزەکانی پێشمەرگە، ئاسایش و ناوخۆ.

هەروەک لێپرسراوی بەشی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند، ھەر کەسێک ئەو جۆرە جلانە لەبەر بکات بەبێ ئەوەی سەرباز یان کارمەندی ئاسایش و پۆلیس بێت، ”ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە“.






باسنیوز
Top