حزبی دیموکرات دەستەوەستان نابێت بەرانبەر بە هەڕەشەکان
ڕۆستەم جەهانگیری، ئەندامی دەفتەی سیاسی حزبی دیموکراتیی کوردستانی ئێران(حدکا)، رایگەیاند: حزبی دیموکرات لەبەرانبەر هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستەوەستان ناوەستێت و وەڵامی هەموو هەڕەشەک دەدەینەوە بکرێتە سەرمان گوتی: "ئێمە وەڵامی هێرشی کۆماری ئیسلامی ئێرانمان داوەتەوە خۆ ناکرێت هەر هێرشمان بکرێتە سەر و ئێمەش بەرگری لەخۆمان نەکەین بۆیە هەڕەشەی کۆماری ئیسلامی ئیران لەسەر حزبی دیموکرات زۆر جددیە هەوڵی تەواو دەدات بۆ ئەوەی بەو هەرەشانەی چالاکییەکانی حزب رابوەستێنرێت، بەڵام هەوڵەکانی بێ هیوایە چونکە ئێمە لەهەرشوێنێک دەستدرێژیمان بکرێتە سەر وەڵامم دەدەینەوە".
باسنیوز
