پەرلەمانتارێکی عەرەب: پێشمەرگە بە وردی بۆردومانی داعش لە مووسڵ دەکات

پەرلەمانتارێکی عەرەب: پێشمەرگە بە وردی بۆردومانی داعش لە مووسڵ دەکات
پەرلەمانتارێکی عێراق لە پارێزگای نەینەوا رایدەگەیەنێت، کە بۆردومانەکانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بۆ ناو مووسڵ بە وردی جێبەجێ دەکرێن.

عەبدولڕەحمان لویزی، پەرلەمانتاری عەرەب لە پارێزگای نەینەوا بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، کە هاووڵاتییانی مووسڵ پەیوەندیی و هەماهەنگییان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و هێزەکانی پێشمەرگە هەیە.

عەبدولڕەحمان لویزی ئەو هەماهەنگی و پەیوەندییەی نێوان دانیشتووانی مووسڵ بە گرنگ دادەنێت و رایگەیاندووە، کە بەهۆی ئەو پەیوەندییانە، رێکخراوی توندڕەوی داعش بڕیاری قەدەغەکردنی فرۆشتنی کارتی مۆبایل و بەکارهێنانی مۆبایلی دەرکردووە.

ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە بەهۆی ئاگادارکردنەوەی پێشمەرگە لە بارودۆخی ناو مووسڵ و چەکدارانی داعش لەلایەن خەڵکی شارەکەوە، ”بۆردومانەکانی پێشمەرگە بۆ سەر بارەگاکانی داعش وردن“ و ئامانجی خۆیان دەپێکن.

چەکدارانی داعش دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق لە مانگی حوزەیرانی 2014، زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.









باسنيوز
Top