وەزارەتی کارەبا: لە جەژندا سەعاتەکانی پێدانی کارەبا دەگۆڕێت

 وەزارەتی کارەبا: لە جەژندا سەعاتەکانی پێدانی کارەبا دەگۆڕێت

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە رۆژانی جەژندا سەعاتەکانی پێدانی کارەبا گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.



حەمەئەمین ھەورامی، گوتەبیّژی وەزارەتی کارەبا ڕاگەیاند، بەھۆی پشووی دام و دەزگاکانی حکومەت لەم جەژنەدا، بڕێکی زۆر کارەبا دەگەڕێتەوە و ئەوەش کاریگەری باشی دەبێت بۆ زیادبوونی سەعاتەکانی کارەبا بە ھاووڵاتییان.



حەمەئەمین هەورامی ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەو کارەبایەی لە رۆژانی ئاسایی دەدرێتە دامودەزگا حکوومییەکان و کارگەکان لە ناوچە پیشەسازییەکان، لە رۆژانی جەژندا دەدرێتە ھاووڵاتییان.



هەروەک وەزارەتی ئەوقافی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، رۆژی چوارشەممە 6ـی تەمموزی 2016 یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە لە کوردستان، کە سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.




باسنیوز
Top