لە مه‌خمووردا دوو کەمپی دیکە دروست دەکرێت
به‌رپرسی كه‌مپی دیبه‌گه (ڕزگار عوبێد) ڕاگەیاند: " لای خۆمان ڕێوشوێنی باشمان گرتووەته به‌ر و UNCPR یش به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مپێكی تر دروست بكرێت به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووی كاتی ده‌وێت؛ ئه‌مڕۆش كه‌مپێك له‌نێو یاریگا كه له‌لایه‌ن مانگی سووری ئیمارات دروست كرابوو ته‌واو بوو، ئاواره‌ی تێدا نیشته‌جێ كرا كه له 677 خێمه پێك دێت."
(ڕزگار عوبێد ) ڕاشیگه‌یاند: "خەڵکێکی زۆری تریش ماون به‌بێ شوێنن و له نێو قوتابخانه و خێمه‌ی گه‌وره و چه‌ند شوێنێكی تر نیشته‌جێ كراون و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین پەله بكرێت له دروستكردنی خێوه‌تگای تر و ئێستا مانگی سووری ئیمارات كار ده‌كات بۆ دروستكردنی كه‌مپێك كه له 500 خێمه پێك دێت و، ئه‌مڕۆش به‌ڕێز سه‌ركونسوڵی ئیمارات خۆی دێته مه‌خموور و هه‌روه‌ها UNCPR شوێنێكی دیاری كردووه و بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مپێكی 950 خێمه‌یی تێدا دروست بكات؛ به‌مه‌ش ده‌بێته دوو كه‌مپ كه له به‌رده‌ستدایه و دێته دروستكردن."
به‌رپرسی كه‌مپی دیبه‌گه گوتیشی: "ته‌نها دوێنێ 2هه‌زار ئاواره گه‌یشتوون و ئه‌مڕۆش چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین 1500 هەتا 2هه‌زاركه‌سی تر بگات چونكه له‌سه‌ر سنووره‌كانی خاڵی پێشمه‌رگه هێشتا هاتوون ڕێكاری ئه‌منی ده‌گیرێته به‌ر و، ڕه‌وانه‌ی لای ئێمه ده‌كرێن؛ به‌مه‌ش ژماره‌ی ئاواره‌كان له سنووری قه‌زای مه‌خموور تا ئێستا گه‌یشتووەته نزیكه‌ی 19هه‌زار كه‌س و هاتنیش به‌رده‌وامە."
