برینداره‌كانى كه‌ڕاده له هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن
خه‌میس خه‌نجه‌ر، كه‌سایه‌تی و سه‌رمایه‌دارى عێراقی، كه خاوه‌ن پرۆژه‌ى عه‌ره‌بییه له عێراق، رایگه‌یاند :" پرۆژه‌كه‌مان ئاماده‌یه له‌سه‌ر بودجه‌ى خۆى تێچووى سه‌رجه‌م برینداره‌كانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى كه‌ڕاده، له نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵبگرێت".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، به مه‌به‌ستى خێرا گه‌یاندنى برینداره‌كان، ئاماده‌یه له‌رێگه‌ى فڕۆكه‌وه برینداره‌كان بگوازنه‌وه بۆ شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
خه‌میس خه‌نجه‌ر، له راگهیندراوهكهیدا، ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، كه هه‌موو پێداویستییه‌ك بۆ برینداره‌كان دابین ده‌كه‌ن تا ئه‌و كاته‌ى چاره‌سه‌رى پێویست وه‌رده‌گرن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانى خۆیان.
دوو رۆژ پێش ئێستا، له ناوچه‌ى كه‌ڕاده له به‌غدا، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز ئه‌نجامدرا و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان كه‌س بوونه قوربانى، دوا به‌دواى ته‌قینه‌وه‌كه‌ش حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سێ رۆژ ماته‌مى راگه‌یاند.
باسنيوز
