داقوق.. ھێزە ئەمنییەکان دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 4/7/ 2016، ئەمیر خواکەرەم، قایمقامی داقوق ڕایگەیاند: "بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان، سەرجەم دەزگا ئەمنییەکانی سنووری شاری داقوق لە پێناو پاراستنی گیانی ھاووڵاتیان دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و بازگەکانی ناوەوە و دەرەوەی قەزاکە بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش سەرپەرشتی دەکرێن".
جەختیشی لەوە کردەوە چەند ھێزێکی دیکە پێک دەھێنرێت لە ئاسایش و پۆلیس، بۆ پاراستنی نوێژخوێنان لە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزاندا لە مزگەوت و حوسێنییەکانی داقوق.
گوتیشی: "ئێستا بارودۆخی داقوق لە سایەی ھێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیسدا ئارامە".
باسنیوز
