روانگەی ئیسلامی: سبەی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە
لە راگەیێندراوێكدا روانگەی ئیسلامی بۆ چاودێری مانگ رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی دووشەممە 4-7-2016، دەتوانرێت مانگی شەوال لە تەواوی وڵاتە عەرەبییەکان و چەند وڵاتێكی رۆژهەڵاتی ئاسیا و ئەوروپا بە چاو ببینرێت.
هەروەها رایگەیاند "ئەمڕۆ دووشەممە دوا رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت و سبەی سێشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت".
روانگەی ئیسلامی بۆ چاودێریکردنی مانگ، پڕۆژەیەکی جیهانییە و سەنتەری فەلەکی جیهانی سەرپەرشتی دەکات. ساڵی 1998 دامەزراوە، چەندین کەسی شارەزا و پسپۆڕ لە بواری فەلەکی کاری تێدا دەکەن، جگە لە دیاریکردنی رۆژی جەژن، روانگەکە کاتەکانی نوێژکردن و قیبلە لە شوێنە جیاوازەکانی جیهان دیاری دەکات.
لەبارەی دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان، رۆژی یەكشەممە 3-7-2016، مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.
بەپێی روونكردنەوەكە، رۆژی سێشەممە 4-7-2016، كە دەكاتە 29 ی رەمەزان، لەنێوان كاژێر 07:45 خولەكی ئێوارە بۆ كاژێر 08:00 ، لیژنەی بینینی مانگ یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریدەكات، كە ئایا رۆژی سێشەممە یان چوارشەممە جەژنە.
رووداو
