د.عەرەفات ستونی: بەرەی چاکسازی دەترسن سەلیم جبووری دوای جەژن تۆڵەیان لێ بکاتەوە

 د.عەرەفات ستونی: بەرەی چاکسازی دەترسن سەلیم جبووری دوای جەژن تۆڵەیان لێ بکاتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای یاسایی لەسەر 10 پەرلەمانتاری تۆمار دەکات کە دەستیان هەبووە لە بشێویەکانی ناو ئه‌نجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانتارێکی کوردیش دەلێت: "بەرەی چاکسازی دەترسن جبووری تۆڵەیان لێ بکاتەوە".

د.عەرەفات کەرەم ستونی، پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند: بەرەی چاکسازی دەیانەوێت دوای جەژن دووبارە پرسی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لادانی سەلیم جبووری، بوروژێننەوە، چونکە دەترسن جبووری تۆڵەیان لێ بکاتەوە.
بەرەی چاکسازی، ئەو بەرەیە کە نوێنەرانی کوتلە سیاسییەکانی عێراقی تێدایە بە چەند نوێنەرێکی کوردیشەوە داوای گۆڕینی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن، ئه‌وپه‌رله‌مانتاره‌ گوتیشی: "جبووری ئێستا داوای لادانی پارێزبەندی لە 10 پەرلەمانتار کردووە کە دەستیان هەبووە لە بشێویەکانی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بۆیە چاوەڕوان دەکەین دووبارە شەرێکی دیکەی لەو پرسەمان ڕووبەڕوو ببێتەوە".







باسنیوز
Top