به سه‌دان پاسدارى ئێرانى سنوورى هه‌رێمى كوردستان ده‌به‌زێنن
خه‌لیل نادرى، سه‌ركرده له پارتى ئازادى كوردستان (PAK) به رۆژنامه‌ى (شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت)ـى راگه‌یاند :" له سنوورى شاخى سوورێن و ده‌روازه‌ى پیرانى سنوورى و ناوچه سنوورییه‌كانى سه‌ر به شارى مه‌ریوان له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، هێزێكى گه‌وره‌ى پاسداران كۆكراوه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه ئه‌و هێزانه به‌تانك و زرێپۆش و چه‌كى قورسه‌وه هاتوونه‌ته ناوچه‌كه، هاوكات هێزێكى دیكه له سنوورى سوورداش و شارى بانه له كوردستانى رۆژهه‌ڵات كۆكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه به‌ره‌به‌یانى رۆژى هه‌ینی ئه‌و هێزانه هاتوونه‌ته نێو سنوورى هه‌رێمى كوردستانه‌وه و نزیكه‌ى 300 چه‌كدار گه‌شتوونه‌ته نزیك گونده‌كانى سه‌ر به قه‌زاى سه‌ید سادق و ئه‌ركێكى سه‌ربازییان به‌جێهێناوه، گوتیشی :" تا دره‌نگانێكى شه‌وى شه‌مه هێزه‌كه ماوه‌ته‌وه، هێزه‌كه‌ش چه‌كى سووك و ئار بی جیی و تۆپیان پێبووه، پاشان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سنوورى خۆیان.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه، گوتیشی :" هاتنه ژووره‌وه‌ى ئه‌و هێزه، سه‌ره‌تاى جێبه‌جێكردنى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێرانه دژ به هه‌رێمى كوردستان، ئه‌و وڵاته ده‌یه‌وێت كاردانه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم و هاوپه‌یمانه‌كانى و واشنتۆن و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بزانێت، ئه‌گه‌ر بینی بێ ده‌نگى ده‌كه‌ن، ئه‌وكات هه‌نگاوى نوێ ده‌نێن، دووریش نییه بێنه قووڵایی هه‌رێمى كوردستانه‌وه".
دواى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران، لە ڕاگەیەندراوێكدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی سەردار سەلامی، جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێرانى دایه‌وه و گوتى :" حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەڕەشەكانی سەردار سەلامی ڕەت دەكاتەوە و دراوسێیەتییەكی هەمیشەییی باش وەك بنەمای پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئێران دەبینێت .
لە بەشێکی دیکە لە ڕاگەیەندراەوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "ئێمە وەك حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە گرنگییەوە لە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران دەڕوانین و لە هەوڵداین بۆ پێشكەوتنی بەردەوام و زیاتری ئەو پەیوەندییانە لە هەموو بوارەكاندا، لەبەر ئەوەش ئەو هەڕەشانە زۆر نەگونجاون لەگەڵ ئەو ئاراستەیەدا."
باس‌نیوز
