دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێكی بڵاوکردەوە

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێكی بڵاوکردەوە
لەماوەی مانگێکدا 38 حاڵەتی کوشتن، خۆکوشتن و خنکان لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون و 43 کەس بوونەتە قوربانی.

رۆژی یەکشەممە 3-7-2016 دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئاماری کوشتن، خۆکوشتن و خنکاندنی، لەماوەی یەک مانگدا بڵاوکردەوە و بەپێی راگەیێندراوەکە، لە 1-6-2016 تاوەکو 1-7-2016، 38 حاڵەت لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون و 43 کەس کوژراو و خنکاون.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئاماژەی بەوەكردووە، رووداوەکان جۆراوجۆرن و لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان روویانداوە، لەوانە "کوشتن بە گوللە، خنکاندن، دەستکارییکردنی چەک و کێشەی ئاو.. هتد".

کۆتا حاڵەتی کوشتن لە گوندی گرد لانکە لە شارۆچکەی قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر روویدا، كە بەهۆیەوە پێنج کەس لەسەر جۆگەیەکی ئاو کوژران.
Top