ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ و ١٢ دوای جەژن ڕادەگەیێنرێ

 ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ و ١٢ دوای جەژن ڕادەگەیێنرێ
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، دوای جەژنی ڕەمەزانی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ و ١٢ی ئامادەیی دەدرێتەوە.

شۆڕش غەفووری لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیاند: "کارکردن لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ و ١٢ـی ئامادەیی بەردەوامە و، هێشتا تەواو نەبووە، بۆیە پێ ڕاناگەین بەر لە جەژنی ڕەمەزان ئەنجامەکان بدەینەوە.

شۆڕش غەفووری گوتیشی، دانەوەی ئەنجامەکان دەکەوێتە دوای جەژنی ڕەمەزان، بەڵام دیار نییە لە چ ڕۆژێکدا ئەنجامەکان ئاشکرا دەکرێت.
Top