ئاسایشی هەولێر ددانپێدانانی هێرشكارەكەی سەر رووداوی بڵاوكردەوە
لە راگەیێندراوەكەدا هاتووە "دوای كه‌متر له سێ رۆژ، توانییان ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه‌كه، ده‌ستگیر بكه‌ن و تۆمه‌تبار دانی به تاوانه‌كه‌یداناوه".ئاسایشی هەولێر راشیگەیاندووە "به پێی دانپێدانانی جێبه‌جێكاری پلانه‌كه، به‌ئامانجكردنی كه‌ناڵی رووداو، بۆ ئه‌وه بووه تاكوو كرده‌وه‌كه زۆرترین ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت".
راگه‌یێندراوی ئاسایشی هه‌ولێر:
له سەعات 12:05ی به‌ره‌به‌یانی رێكه‌وتی 25/6/2016ی شاری هه‌ولێر. تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان، دوای كه‌متر له سێ رۆژ، توانییان ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه‌كه، ده‌ستگیر بكه‌ن و تۆمه‌تبار دانی به تاوانه‌كه‌یداناوه.
(رێبوار وریا ساڵح) به‌پێی دانپێدانانه‌كانی، به ماوه‌ی پازده رۆژ پێش مانگی ره‌مه‌زان، له‌لایه‌ن كه‌سێكی نزیكیه‌وه، به ناوی (سه‌عدی مسته‌فا عه‌بدولره‌حمان) داوای لێكراوه كرده‌وه‌یه‌ك له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام بدات، دوای رازیبوونی رێبوار به داواكه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له 23/6/2016 سه‌عدی، له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه به ناوی (جوامێر عوسمان عه‌بدوڵا) له ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر، راهێنانیان به رێبوار كردووه له سه‌ر چۆنیه‌تی ته‌قاندنه‌وه‌ی نارنجۆك، پێش نیوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژ، هه‌ر سێ ناو هاتوو "ئیستتڵاع"ی شوێنی كردووه‌كه‌یان كردووه، بۆ شه‌وی دواتر (رێبوار) هه‌ردوو نارنجۆكه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی ته‌كنیكی ئاماده‌كردووه و له ژێر ئۆتۆمبێلێكی پێش كه‌ناڵه‌كه دایناوه و به خێرای شوێنه‌كه‌ی جێهێشتوه, دوای نزیكه‌ی 13 خوله‌ك، هه‌ردوو نارنجۆكه‌كه ته‌قینه‌وه، وێرای زیانی ماددی, پێنج كه‌سیش بریندار بوون.
به پێی ددانپێدانانی جێبه‌جێكاری پلانه‌كه، به‌ئامانجكردنی كه‌ناڵی رووداو، بۆ ئه‌وه بووه تاكوو كرده‌وه‌كه زۆرترین ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كاته‌وه، تیمه‌كان به شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه, له لێكۆڵینه‌وه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن, بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامی كۆتایی و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی هه‌ردوو گومانلێكراوی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌و كرده‌وه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر
3/7/2016
