سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئیدانەی كردەوە تیرۆریستییەكانی شاری بەغدا دەكات
بەرەبەیانیی ڕۆژی یەكشەممە 3ـی 7ـی 2016 لە ئەنجامی دوو كردەوەی تیرۆریستی لە شاری بەغدا ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیی بێگوناح شەهید و بریندار بوونە.
زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە قێزەوەن و ترسنۆكانەی تیرۆریستان دەكەین كە دوژمنی هەموو بەها ئاسمانی و مرۆڤییەكانن و سەرەخۆشیش لە كەسوكاری شەهیدانی ئەو كردەوە نامرۆڤانەیە دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
پەلاماردانی تیرۆریستان بۆ سەر ئاسودەیی و ژیانی هاووڵاتیان دادی شكستەكانیان نادات و لەوە دڵنیاین كە تیرۆریستەكان بە ئامانجەكانیان ناگەن و لە هەر شوێنەك بن چارەنووسیان شكست و لەناوچوونە.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
3ـی 7ـی 2016
