ئەوقاف: ژمارەی عەمرەکاران بەرز دەبێتەوە

ئەوقاف: ژمارەی عەمرەکاران بەرز دەبێتەوە
ژمارەی عەمرەکاران لە هەرێمی کوردستان بەرز دەبێتەوە و بەرپرسێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ژمارەکان ئاشکرا دەکات.

مەریوان نەقشبەندی، بەرێوەبەری پەیوەندییەکان و پێکەوە ژیان لە وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، تێچووی هەر عەمرەکارێک لە نێوان هەزار بۆ دوو هەزار دۆلارە و عەمرەکارانی کوردیش دەچنە هۆتێلی پێنج ئەستێرە، بۆیە خەرجیی هەندێکیان دەگاتە دوو هەزار دۆلار.

مەریوان نەقشبەندی هەروەها رایگەیاند، کە لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵ نزیکەی چوار هەزار کەس گەشتی عەمرەیان کردووە و لە چاو ئەو قەیرانە ئابوورییەی رووبەڕووی کوردستان بووەتەوە، ژمارەی عەمرەکاران بەرز بووەتەوە، چونکە ساڵی پار لە مانگی رەمەزان ”سێ بۆ سێ هەزار و 500 کەس گەشتی عەمرەیان ئەنجام دا“.









باسنیوز
Top