دەزگای بارزانی 21 تۆن هاوکاریی دەگەیەنێتە ئاوارەکانی بەحرکە
بەپێی راگەیەندراوێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگاکە رایدەگەیەنێت، کە رۆژی یەکشەممە 3ـی تەمموزی 2016 دەزگاکە 840 پارسێلی خۆراکی بەسەر 840 خێزانی ئاوارەی کەمپی بەحرکە دابەش کردووە.
ئەو هەڵمەتەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەبۆنەی مانگی رەمەزانە و 25 کیلۆگرام (برنج، زەیت، چا، شەکر، رشتە، فاسۆلیا، خوێ، ئارد، قەیسی، نیسک، دۆشاوی تەماتە و خۆراکی لە قوتودراو) بە هەر خێزانێک دراوە.
ئاوارەکانی کەمپی بەحرکە بریتین لە عەرەبەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، کە بەهۆی شەڕ و ناکۆکیی تائیفیی نێوان سوننە و شیعەکان و هێرشی چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعشەوە ئاوارەی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوون.
باسنیوز
