بزووتنەوەی ئیسلامی داوای کۆدەنگی لە دژی هەڕەشەکانی ئێران دەکات دەڵێ ئەو ھەڕەشانە بە ھیچ شێوەیەک جێگەی قبووڵکردن نییە“
شوان قەڵادزەیی، ئەندامی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی و ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند، کە هەرێمی کوردستان هاوکاریی هیچ هیزێکی نەکردووە تاوەکو هێرش بکاتە سەر ئێران.
شوان قەڵادزەیی پێیوایە لە وڵاتانی دوورەدەستەوە پشتیوانیی لە کورد و گەلی کوردستان دەکەن، بۆیە ”پێویستە بەرەیەکی سەرانسەریی کوردی دژی ئەو ھەڕەشانە پێک بێت“.
ئەو سەرکردەیەی بزووتنەوەی ئیسلامی ئاماژە بەوە دەکات، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەردەمی شۆڕشەکانی کورد لە کوردستانی باشوور ”زۆرجار“ هاوکاریی شۆڕشەکانی کردووە و ”کەچی ئێستاکە ھەڕەشەمان لێدەکات“ و رایدەگەیەنێت، ئەو ھەڕەشانەش بە ھیچ شێوەیەک جێگەی قبووڵکردن نییە.
باسنیوز
