عەشیرەتی هه‌ركی؛ بە هەشت هەزار پێشمەرگەوە شه‌ڕی داعش ده‌كات
دێوانه كه‌خاوه‌نی نۆ منداڵه، له‌ساڵی 1991ه‌وه چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی له‌فه‌رمانده‌یی سپیلك له‌شان كردووه، له‌تلسقۆف شه‌ڕێكی قورسی كرد‌و به‌خوێنی 10 پێشمه‌رگه كه دوانیان له‌عه‌شیره‌تی هه‌ركی بوون، داعش تێكشكێنرا، به‌وه‌ش ژماره‌ی شه‌هیده‌كانی ئه‌و عه‌شیره‌ته بۆ زیاتر له 200 شه‌هید به‌رزبووه‌وه.
"رۆژێك پێش شه‌هیدبوونی پێموت كه‌بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه پشوو بدات چونكه ده‌وامی خۆی نه‌بوو، به‌ڵام عه‌قید خالید پێداگیربوو له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له‌سه‌نگه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری شه‌ڕه‌كه‌ی تسلقۆف بكات"، نه‌قیب سه‌باح له‌فه‌رمانده‌یی سپیلك، كه‌كاتی شه‌ڕه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ خالید پێكه‌وه‌بوون وای وت.
كاتێك هێرشه‌كه‌ی داعش له 3ی 5 ده‌ستیپێكرد بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له‌تلسقۆف، خالید‌و هاوڕێ پێشمه‌رگه‌كانی به‌رگرییه‌كی باش ده‌كه‌ن.
ه‌قیب سه‌باح كه‌هاوكات ئامۆزای خالیده‌و خۆشی برایه‌كی له‌شه‌ڕێكی تری داعشدا له‌ڕه‌بیعه شه‌هید بووه وتی "له‌و به‌شه‌ی لای ئێمه زیاتر له‌په‌نجا داعشمان كوشت... به‌ڵام عه‌قید خالید له‌نێو ره‌بایه‌كه‌یه‌وه فیشه‌كێكی قه‌ناس به‌ر سه‌ری كه‌وت‌و گیانی له‌ده‌ستدا".
له‌و شه‌ڕه‌دا كه پێشمه‌رگه ده‌یویست شارۆچكه‌ی تلسقۆف له‌ژێر ده‌ستی داعش كۆنترۆڵبكاته‌وه، خالید دێوانه‌و قه‌دری شه‌هاب عه‌زیز، كه‌هه‌ردوكیان له‌عه‌شیره‌تی هه‌ركی-ن، شه‌هیدبوون.
هه‌ركی، یه‌كێكن له‌گه‌وره عه‌شیره‌ته‌كانی كورد كه له‌باكوور، باشوور، رۆژئاوا‌و رۆژهه‌لاَتی كوردستاندا بلاَوبونه‌ته‌وه، زیاتر وه‌ك عه‌شیره‌تێكی كۆچه‌ری ناویان ده‌ركردبوو، به‌لاَم له‌دوای سالاَنی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه له‌چه‌ند ده‌ڤه‌رێكی باشووری كوردستان جێگربوون.
له‌هه‌ولێر هه‌ر له‌ده‌شتی هه‌ریره‌وه تاده‌گاته ناحیه‌ی گوێڕ به‌ئاڕاسته‌ی زێی گه‌وره بڵاوبوونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنوری ئاكرێ له‌پارێزگای دهۆك، له‌زۆرێك له‌شۆڕشه‌كانی كورددا له‌نێو زیاتر له‌حزبێكی سیاسی‌دا رۆڵیان بینیوه.
به‌شه‌هیدبونی خالید دێوانه، ژماری شه‌هیده‌كانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی نێو عه‌شیره‌تی هه‌ركی بوو به 12 شه‌هید كه خه‌ڵكی گوندی درین-ن له‌قه‌زای ئاكرێ.
به‌پێی ئاماره‌كان كه‌سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی هه‌ركی كۆیكردووته‌وه‌و به‌خه‌ندان-ی داوه زیاتر له 200 شه‌هیدیان هه‌یه له‌شه‌ڕی داعش-دا، ئه‌وه‌ش ده‌كاته حه‌وت له‌سه‌ر یه‌كی ته‌واوی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕی ئه‌و رێكخراوه‌دا.
داعش له 9ی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 موسڵی كۆنترۆڵكرد، له‌ماوه‌ی دوو ساڵی شه‌ڕی ئه‌و گروپه‌شدا پێشمه‌رگه وه‌كو هێزێكی ئازا‌و شه‌ڕكه‌ر ناوی ده‌ركردووه‌و 1466 شه‌هیدی داوه، به‌پێی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم.
عه‌شیره‌تی هه‌ركی، له‌یه‌كه‌م پێكدادانی نێوان داعش‌و سوپای عیراق-یش له‌موسڵ شه‌هیدێكیان ده‌بێت، كاتێك بۆمبێك به‌ئۆتۆمبێلێكی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی عیراقدا ده‌ته‌قێته‌وه.
زێدان سه‌برۆ فه‌رمانده له‌هێزی یه‌كی فه‌رمانده‌یی هه‌ولێر له‌محیوه‌ری مه‌خمور وتی "له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا كه شه‌وی 9ی 6ی ساڵی 2014 بوو، زیاد سه‌برۆ محێ-ی برام شه‌هید بوو"، ئه‌وه‌ش هه‌مان ئه‌و شه‌وه بوو كه‌داعش هێرشی كرد.
زیاد دانیشتووی گوندی ره‌شوان میرۆ له‌ناوچه‌ی زراری‌و له‌دایكبووی 1981، ده‌بێته یه‌كه‌م شه‌هیدی هه‌ركی له‌شه‌ڕی داعش كه له‌ڕیزه‌كانی سوپای عیراق بووه.
زێدان-ی برای زیادیش كه له‌شه‌ڕێكی داعشدا له‌سنوری مه‌خمور برینداربووه‌و گوێیه‌كی له‌ده‌ستداوه، ده‌ڵێت زیاد پێشتر له‌ڕیزی سوپای دووی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بووه، به‌ڵام دوای 2003 له‌گه‌ڵ دروستبوونه‌وه‌ی سوپای عیراق په‌یوه‌ندی به‌فه‌وجی یه‌كی ئه‌و سوپایه‌وه ده‌كات.
ئه‌و فه‌وجه به‌بناغه‌ی پێكهێنانه‌وه‌ی سوپای عێراق داده‌نرێت‌و زۆرینه‌ی سه‌ربازه‌كانی كوردبوون.
عه‌شیره‌تی هه‌ركی له‌زۆربه‌ی میحوه‌ركان شه‌ڕدا پێشمه‌رگه‌یان هه‌یه‌و له‌چه‌ندین لیواو فه‌وجی جۆراوجۆردا بڵاوبوونه‌ته‌وه، ژماره‌یان به‌زیاتر له هه‌شت هه‌زار پێشمه‌رگه ده‌خه‌مڵێنرێت.
عه‌مید روكن جه‌میل هه‌ركی، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان‌و رێكخستن له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ره‌تیكرده‌وه وه‌ك وه‌زاره‌ت هیچ ئامارێكی تایبه‌ت به‌شه‌هیدی هیچ عه‌شیره‌تێكیان هه‌بێت، به‌ڵام وتی "هێنده‌ی ئاگاداربم، له‌ناو عه‌شیره‌تی هه‌ركی نزیكه‌ی سێ سه‌د پێشمه‌رگه‌ی شه‌هیدمان هه‌یه، له‌گه‌ڵ زیاتر له 500 بریندار".
بۆیه ده‌ڵێت هه‌ست به‌شانازی ده‌كات كاتێك له‌ناو عه‌شیره‌ته‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كی زۆر خۆیان "قوربانی خاك‌و نیشتمان كردووه‌و به‌رگریان لێكردووه، ئه‌مه‌ش منه‌ت نیه له‌سه‌ر هیچ كه‌س‌و... پێی سه‌ربڵندم".
ئه‌و عه‌شیره‌ته له‌شه‌ڕ دژی داعشدا، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی به‌ناوبانگ‌و ئازایان شه‌هید بووه، عه‌مید مه‌غدید هه‌ركی، یه‌كێكه له‌و فه‌رماندانه كه به‌بوێر ناوی ده‌ركردووه‌و له 12/16ی ساڵی رابردوو له‌چیای زه‌رتك، له‌گه‌ڵ پۆڵێك پێشمه‌رگه‌ی دیكه دوای شه‌ڕێكی قورس دژ به‌داعش، شه‌هید ده‌بێت.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه كه دوو خولی سه‌ربازی بینیوه، له 1/7/1969 له‌شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه‌و 16 ساڵ بووه كاتێك چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی له‌شان كردووه.
له‌ساڵی 2001 به‌بڕیاری مه‌سعود بارزانی كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی هێزی دووی سوپای پێنجی فه‌رمانده‌یی هه‌ولێر.
نه‌قیب سه‌روان، برای مه‌غدید هه‌ركی، وتی "براكه‌م هیچ كات له‌پێشمه‌رگایه‌تیدا حزبایه‌تی نه‌كردووه، به‌ڵكو هه‌میشه ده‌یگوت باهه‌موومان بۆ كوردستان بین‌و كوردستانیش بۆ هه‌موومان".
مه‌غدید هه‌ركی، سێ كوڕی به‌ناوه‌كانی (فه‌رمان، شیفاو جه‌فا)و دوو كچ به‌ناوه‌كانی (رۆنیاو ئاریا) هه‌ن، به‌هۆی ئاره‌زووی زۆری بۆ خوێندن، بڕیاریدا درێژه به‌خوێندن بدات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی (شیفاو جه‌فا) له‌زانكۆی لوبنانی- فه‌ڕه‌نسی وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام ئه‌و ئاواته‌ی نه‌هاته‌دی.
ئازایه‌تی مه‌غدید هه‌ركی له‌شه‌ڕه‌كانی دژ به‌داعش، وا له‌ده‌رهێنه‌ری فلیمسازی به‌ناوبانگی فه‌ڕه‌نسی (بێرنارد هێنری) ده‌كات، كه وه‌ك پاڵه‌وان ده‌ستنیشانی بكات بۆ فیلمی دیۆكۆمێنتاری سینه‌مایی پێشمه‌رگه، كه بۆ یه‌كه‌مجار له‌شه‌ست‌و نۆهه‌مین ڤێستیڤاڵی سینه‌مایی كان، نمایشكرا.
له‌بنه‌ماڵه‌كه‌ی مه‌غدید، 17 كه‌سیان پێشمه‌رگه‌ن كه (براو برازا‌و خوارزا)ی یه‌كترن.
ئه‌و عه‌شیره‌ته كه فه‌رزاد غازی فه‌تاح ئاغا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ته‌نها له‌سوپای پێنج كه سێ هه‌زار پێشمه‌رگه‌ن، دوو هه‌زارو 300 پێشمه‌رگه‌یان له‌عه‌شیره‌تی هه‌ركین.
فه‌رزاد هه‌ركی، باس له‌ڕۆڵی عه‌شیره‌ته‌كه‌ی ده‌كات له‌شۆڕشه‌كانی بزاڤی رزگاریخوازی كورد‌و به‌شداری عه‌شیره‌ته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌رده‌می شۆڕشی شێخ عوبه‌یدوڵلاَ نه‌هری‌و سمكۆی شكاك، "باپیره‌م له‌دایكه‌وه - فه‌تاح ئاغای هه‌ركی- له‌گه‌ڵ سمكۆی شكاك بریندار بووه، خورشیدی برای باپیریشم له‌و شه‌ڕه‌دا شه‌هید بووه... له‌كۆماری كوردستان‌و شۆڕشی ئه‌یلول‌و گوڵان‌و دواتریش رۆڵمان هه‌بووه".
سه‌ره‌ڕای باسكردن له‌و رۆڵه، عه‌شیره‌تی هه‌ركی چه‌ندین جار تۆمه‌تباركراون به‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن‌و حزبی به‌عسی رووخا‌و، ئه‌وه‌ش له‌ڕێی بوونیان له‌ڕیزی فه‌وجه جاشه‌كانی عیراقی.
لیوا نوره‌دین هه‌ركی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی میحوه‌ری باشیك به‌خه‌ندان-ی وت "ئه‌و هه‌موو شه‌هیدو برینداره هه‌ركییه‌ی شه‌ڕی داعش، له‌گه‌ڵ بوونی زیاتر له‌هه‌شت هه‌زار پێشمه‌رگه، بووه‌ته‌هۆی روسوركردنه‌وه‌ی عه‌شیره‌ته‌كه، به‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عس، عه‌شیره‌ته‌كانی هه‌ركی، زێباری‌و سورچی زیاتر به‌وه ناسرابوون كه له‌ڕیزی فه‌وجه جاشه‌كانی عێراقی بوون".
ئه‌و كه كۆلیژی سه‌ربازی عیراقی له‌ساڵی 1982 ته‌واوكردووه وتی "ئه‌مه راستیه‌كه‌یه، ئێستا هه‌ركی له‌سه‌ر كوردبوون شه‌هید ده‌بن‌و بریندار ده‌بن، له‌سه‌ر خاك‌و نیشتمانی كوردستانه، ئه‌مجاره به‌ده‌ركه‌وت كێ له‌پێناو كوردستان شه‌هید ده‌بن، ئه‌مه بوه‌هۆی دڵخۆشبوونی ئێمه".
"عه‌شیره‌تی هه‌ركی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ شۆڕشه‌كانی كورد بوون"، بۆ ئه‌وه‌ش نمونه‌ی هه‌ركییه‌كانی ده‌ڤه‌ری سۆران‌و زراره‌تی هێنایه‌وه كه (نه‌وه‌ی فه‌تاح ئاغای هه‌ركی)ن، "ئه‌وان زیاتر تێكه‌ڵن له‌گه‌ڵ بارزانیه‌كان، به‌شداری به‌رچاویان هه‌بووه له‌شۆڕشی ئه‌یلول‌و گوڵان، ته‌نانه‌ت له‌كۆماری كوردستانیش پێشمه‌رگه‌یان هه‌بووه".
ئه‌و عه‌شیره‌ته به‌زیاتر له‌هه‌شت هه‌زار پێشمه‌رگه‌وه، دوو ساڵه به‌شداری شه‌ڕێكی سه‌خت له‌دژی داعش ده‌كات، وه‌ك دڕه‌نده‌ترین هێز له‌ناوچه‌كه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه وڵاته زلهێزه‌كان له‌وانه‌ش ئه‌مریكاو فه‌ره‌نساو به‌ریتانیا... به‌رده‌وام ستایشی رۆڵی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش-دا، كه هێزه كوردییه‌كان له‌وانه‌ش پێشمه‌رگه به‌هێزێكی كاریگه‌ر له‌شه‌ڕی تیرۆردا وه‌سفكردووه كه له‌بری جیهان شه‌ڕده‌كه‌ن.
پێشتریش ئۆباما‌و جۆ بایدن-ی جێگری له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌كۆشكی سپی، ستایشی ئازایه‌تی پێشمه‌رگه‌یان كردووه له‌شه‌ڕی داعش-دا‌و هاوخه‌می خۆشیان بۆ ئه‌وانه ده‌ربڕیوه كه له‌و شه‌ڕه‌دا شه‌هید بوون.
سه‌ره‌ڕای باسكردن له‌ڕۆڵی ئه‌و عه‌شیره‌ته، له‌نێو دوو گه‌وره‌ترین پارتی سیاسی كوردی (یه‌كێتی‌و پارتی)، به‌ڵام لیوا نوره‌دین ره‌خنه له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گرێت كه قوربانیه‌كانی عه‌شیره‌تی هه‌ركی وه‌ك پێویست له‌به‌رچاو نه‌گیردراوه "ته‌نیا شه‌هید مه‌غدید هه‌ركی نه‌بێت كه خه‌ڵك گرنگی پێدا".
به‌ڵام ده‌ڵێت ره‌نگه حكومه‌ت نه‌توانێت له‌و ده‌مه‌دا گرنگی به‌و پرسه بدات، "به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیشیكات ده‌بێت بۆ هه‌مووان وه‌ك یه‌ك بێت، به‌لاَم نیگه‌رانی ئێمه له‌وه‌دایه كه هه‌رچه‌ند قوربانی بده‌ین ئه‌وا عه‌شیره‌تی هه‌ركی له‌حزب‌و حكومه‌ت ناچێته پێش، ئه‌گه‌رچی چه‌ندان كادیر پله بالاَو سه‌ربازی پله بالاَمان هه‌یه"، لیوا نوره‌دین وای وت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه فه‌رزاد سه‌رۆك عه‌شیره‌تی هه‌ركی – نه‌وه‌ی فه‌تاح ئاغای هه‌ركی – ده‌ڵێت له‌شه‌هیده‌كانیان په‌شیمان نین، "سه‌ركردایه‌تی كوردستانیش به‌تایبه‌ت جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی هه‌موو ئه‌وانه ده‌زانێت، له‌هه‌موو موناسه‌به‌كانیش رۆڵی عه‌شیره‌تی ئێمه به‌رز نرخێندراوه".
رائد حوسین مه‌جید هه‌ركی، كه له‌یه‌كه‌ی حه‌فتا پێشمه‌رگه‌یه، ده‌ڵێت "له‌شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌ماندا، عه‌شیره‌تی هه‌ركی پێشمه‌رگه‌ی هه‌بوون، ئێستاش ته‌نها له‌یه‌كه‌كانی حه‌فتا 600 پێشمه‌رگه بونیان هه‌یه".
هه‌ردوو شۆڕشی نوێ‌و گوڵان كه عه‌شیره‌تی هه‌ركی رۆڵیان تێدا هه‌بووه، له‌ژێر ده‌ستی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراته‌وه ده‌ستپێكرد له‌ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو دژ به‌ڕژێمی به‌عس.
گوزه‌رانی منداڵانی شه‌هیدانی هه‌ركی هاوشێوه‌ی شه‌هیدانی تری پێشمه‌رگه به‌ستراوه‌ته‌وه به‌و موچه‌یه‌ی كه له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌ریده‌گرن.
جه‌میل هه‌ركی، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان‌و رێكخستن له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وتی "به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی هه‌یه، ره‌نگه نه‌مانتوانی بێت وه‌ك پێویست هاوكاری بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌كان بكه‌ین، به‌لاَم هیچ شه‌هێدێكی شه‌ڕی داعش خانه‌نشین نه‌كراوه تاموچه‌كه‌ی كه‌م نه‌بێته‌وه".
ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانییه بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی خالید دێوانه هه‌ركی، ئاماده‌نه‌بوونی باوكیانه له‌و خۆشییانه‌ی كه چه‌ند رۆژێك بوو رووی له‌ماڵه‌كه كردبوو. كوڕه گه‌وره‌كه‌ی 10 رۆژ بوو هاوسه‌رگیری كردبوو و یه‌كێك له‌كچه‌كانیشی چاوه‌ڕێی زه‌ماوه‌ند بوو له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرانه‌كه‌ی.
خه‌ندان
