له گوڵاڵە 600 خێزانی ئاوارە دەگەڕێنەوە
یەعقوب یوسف، بەڕێوەبەری شارەدێی گوڵاڵە بە (سۆمەرییەنیوز)ی راگەیاندووە، کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە حەوت هەزار خێزانی گوڵاڵە گەڕاونەتەوە.
بە گوتەی یەعقوب یوسف، ئەو 600 خێزانە 17مین گرووپی خێزانەکانن، کە دوای پاککردنەوەی ماڵ و گەڕەکەکانیان لە تەقەمەنی و پاشماوەکانی شەڕ، گەڕاونەتەوە شارەدێکە.
شارۆچکەی گوڵاڵە، کە دوای پێنج مانگ داگیرکردنی لەلایەن داعشەوە، لە رۆژی 22ـی تشرینی دووەمی 2014 لەلایەن هیزەکانی پێشمەرگەوە رزگارکرایەوە، سەر بە قەزای خانەقینە و بە دووری 70 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری پارێزگەی دیالەوە، ھەروەھا بە دووری 200 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری سلێمانی و یەکێکە لە ناوچە کوردستانییەکان.
باسنیوز
