سەركردەیەكی یەكێتی: هەوڵدانی یەكێتی و گۆڕان بۆ دوو ئیدارەیی شكستی هێنا
هەروەها دەلێت، سەركردایەتیەكی هاوبەش پێش واژووكردنی رێكکەوتنی سیاسی نێوان یەكێتی و گۆڕان، شاندێكیان پێشتر دروستكرابوو بۆ دۆزینەوەی بەدیلی هەولێر بۆ ئابووری سلێمانی، كە لەسەرەتاوە بە هەولدان بۆ راكێشانی بۆری بۆ ئێران، دەستی پێكرد، بەڵام ئێران بەمەرجی لەرێگای سۆمۆوە قبوڵی ئەو بۆریەی كردبوو، پاش ئەوەی كە ئێران شاندەكەی پابەندی بەغدا كرد لەمەڕ راكێشانی بۆری نەوتی كوردستان بەناو خاكی ئێران، شاندكە سەردانی بەغدایان كرد، ئەو شاندە سەرەتا بەس هەواڵەكەیان تاوتێكرد لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق پاشان پارێزگاری سلێمانی راسپێردرا لەسەر چەند پرسێك بچێتە بەغدا، پرسەكان پەیوەندی هەبوو بە دوو بابەتی جیاواز یەكەم دروستكردنی دەروازەی زیاتر لەنێوان ئێران و سلێمانی، دووەم راكێشانی بۆری نەوت بۆ ئێران، بەڵام لەهەردوو پرسی پەیوەست وەڵامەكانی حكومەتی عێراق ئەرێنی نەبوو، هەر بۆیە شاندی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕان لەسەر ئاستی فراكسیۆنەكان سەردانی بەرپرسە باڵاكانیان كردەوە، بەڵام بەروونی بە شاندەكە گوتراوە، لەئێستادا ناتوانین بە حاڵەتێكی تایبەت مامەڵە لەگەڵ سلێمانی بكەین، چونكە ئەمریكاییەكان لێمان تووڕە دەبن بەمەش ئێمە نامانەوێت لەئێستادا ئەمریكا پشتمان تێ بكات.
ئەو سەركردەیەی یەكێتی ئەوەش ئاشكرا دەكات، كە هەموو مانۆڕەكانی ئەو شاندە هاوبەشە بۆ دۆزینەوەی بەدیلێكی ئابووری بۆ سلێمانی جگە لەهەولێر فەشەڵی هێنا.
شایانی باسە پێشتر قادر حمە جان رایگەیاندبوو لە جەوڵەی شاندی هاوبەشەكەی یەكێتی و گۆڕاندا جگە لە لایەن و هێزەكانی عێراقی هیچ لایەنێكی كوردستانی پشتگیری لەو رێكکەوتنە نەكردووە.
چاودێرێكی سیاسی و نزیك لە پارتی لەمەر ئەو قسەیەی پارتی لەسەر جەوڵەی سیاسی و سەردانەكانی یەكێتی و گۆڕان بۆ لایەنە سیاسیەەكان كە گوتبووی سەردانەكانتان تەواو بكەن ئینجا ئێمە وەڵامتان دەدەینەوە كە پارتی بەشاندی یەكێتی و گۆڕانی گوتبوو، دەلێت پارتی باش دەیزانی كە ئەو رێكەوتنە فەشەڵ دێنێـت، كەس بە حاڵەتی تایبەت مامەڵە لەگەڵ سلێمانی ناكات، چونكە هەموو كوردستان لەئێستادا یەك پاكێچە لەسەر ئاستی دونیا بەیەك پاكێچی ئەمنی و سیاسی و ئابووری مامەڵەی لەگەڵ دەكرێـت هیچ توانایەك نییە ئەو مامەڵەیە لەگەڵ هەرێمی كوردستان دابەش بكات، بۆیە لەئێستادا هیچ پێویست ناكات پارتی پێشوازی لە شاندێكی شكەست خواردوو لەهەردوو بواردا شكەستیان هێناوە بكە، دەبێت یەكێتی و گۆڕان ئەوە بزانن كە چارەسەری كێشەكان لەهەولێرە نەك بەغدا و تەهران، دەست لەو جۆرە لە تێكدانی تەوافقی سیاسی نێوان هێزەكان بەربدەن و چونكە بەپراكتیكی تاقیانكردەوە، كە شكەستیان هێناوە.
فشارنیوز
