حەنان فەتلاوی پێش ئێمە یەكێتی و گۆڕان شكەستیان بە دابەشكردنی عێراق هێنا
لە دیمانەكەی دا حەنان فەتلاوی گوتیشی "دانیشتنمان لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان سەرکەوتوو بووە بە یەکپارچەیی عێراق و فەشەلھێنان بە پڕۆژەی بارزانی بۆ سەربەخۆیی کوردستان و دابەشکردنی عێراق، لەبەرئەوە بەخێر بێت پلان و نەخشەی نەوشیروان مستەفا سەرۆکی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان".
حەنان فەتلاوی دەشلێت، پێشتر گوتمان كەركووكمان لەدەست رۆیشت پەرۆش و گریاین، بەڵام ئێستا نەك كەركووك بەڵكو نشتمان پەروەرەكانی لە باكوری عێراق، سلێمانی و هەڵەبجە و كەركووكیش ئامادەن رادەستی بەغدا بكەن، واز لە فكرەی دابەشكردن و فیدرالی بهێنن و وەك یەك پارێزگا لەناو عێراقی گەورە دا بژین بۆیە دەبێت بارزانی ئەوە بزانێت ئێستا عێراق دابەش ناكرێت بەڵكو كوردستان دابەش دەكرێت.
فشارنیوز
