پارێزگای هەولێر پلانی پاراستنی ئاسایشی ئەم جەژنەی دانا
به سه‌رپه‌رشتی نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و، به ئاماده‌بوونی عه‌لی ڕه‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجووومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و تایەر عه‌بدوڵا جێگری پارێزگار و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر به وه‌كاله‌ت و سامان محه‌مه‌د سه‌رۆكی شاره‌وانی و چەند ئه‌ندامێکی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر و، هی هاتوچۆ و، به‌رێوه‌به‌رەکانی هه‌ر6 شاره‌وانییەکەی سنووری پایته‌خت و به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌لده‌ی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات و ئه‌ندازه‌وانیی هاتوچۆ، كۆبوونه‌وه‌ی دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی هاتوچۆی ناوشار به‌ڕێوه چوو .
لەو کۆبوونەوەیەدا بابه‌تی ڕێكخستنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی پایته‌خت تاوتوێ کرا؛ بۆ چارەکردنی جەنجاڵییەکەی ڕۆژانی جەژن، ئاماده‌بووان چه‌ند پێشنیار و پڕۆژه‌یەکیان خستە ڕوو؛ زۆرێكیان په‌سند كران و، جێبه‌جێ دەکرێن .
پلانی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری و ته‌ندروستی بۆ ئەم جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانە دانرا، له‌پێناو سه‌لامه‌تی و پارێزگاری له ئاسایشی خەڵک، گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل كرا؛ هه‌موو ئه‌و ڕێكارانه ده‌گرنه به‌ر بۆ زیاتر پاراستنی سه‌روماڵی خەڵک .
بارودۆخی خزمه‌تگوزاریی هه‌ولێریش به‌شێكی گرنگی پلانی جه‌ژن بوو، كه له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا هه‌ولێر وه‌كو ڕۆژانی ئاسایی له ڕووی پاككردنه‌وه و گرنگیپێدان زیاتر ئیشی بۆ بكرێت و ڕۆژانه زبڵ و خاشاك كۆ بكرێته‌و .
تیشك خرایه سه‌ر ڕه‌وشی هاتوچۆی ناوشاریش له ڕۆژانی جه‌ژندا، به تایبه‌ت هاتوچۆی ده‌ره‌وه‌ی شار؛ داواش كرا هاووڵاتیان پابه‌ند بن به هه‌موو ئه‌و یاساكانی هاتوچۆوە و لەسەرەخۆیان لێ‌بخوڕن.
KDP
