یەکێتی و گۆڕان کۆبوونەوەکانیان درێژە پێ دەدەن
یەكێتی و گۆڕان ڕێككەوتنە سیاسییەكەیان دەبەنە ناو كادیر و جەماوەرەكەیان و بڕیارە هەفتانە کۆبوونەوەی بازنە و مەڵبەندەکانی یەکێتی بکرێت، ئەوەش بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی هەماهەنگیی نێوان هەردوولا.
ئەم هەنگاوە بەفەرمانی نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بووە، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی خێرا رێککەوتنەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە لەسەر ئاستی کادیرەکانی هەردوولا.
لەمبارەیەوە فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند: “کۆبوونەوەی هاوبەشی گۆڕان و یەکێتی درێژەی دەبێت و ئەمانج لە کۆبوونەوەکان درێژکردنەوە و شۆرکردنەوەی رێککەوتنەکەیە لە نێوان ئێمەو گۆڕان بۆ ئاستی خوارەوە گوتی: "قۆناغی باش بڕاوە لێژنەی هەماهەنگی دروستکراوە دەستیان بەکارەکان کردووە و چاوەڕوانی دەرئەنجامی باشین".
باسنیوز
