به‌شار ئه‌سه‌د له روسیا و ئێران هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه: ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان ده‌پارێزن
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى "S B S"ى ئوسترالى، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووریا، رایگه‌یاند :" چه‌ند وڵاتێك به ئاشكرا دژایه‌تى ئێمه ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌نهێنى راوێژكارمان بۆ ده‌نێرن بۆ هاوكاریكردنمان".
له‌باره‌ى رۆڵى ئێران و رووسیا، گوتى :" ئه‌وان هاوكاریمان ناكه‌ن، به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تى خۆیان هه‌یه". هۆشدارى ئه‌وه‌شی دا كه ئه‌و دۆخه‌ى سووریا درێژ ده‌بێته‌وه بۆ رووسیا و ئێران و به‌شێك له وڵاتانى ئه‌وروپا، بۆیه تاران و مۆسكۆ خۆیان گه‌یاندووه‌ته دیمه‌شق بۆ پاراستنى ئاسایشى خۆیان، نه‌ك رژێمى سووریا.
له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان حكوومه‌تى سوریا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، گوتى :" په‌یوه‌ندییه‌كى سنووردراه، به‌ڵام په‌یوه‌ندی ناڕاسته‌وخۆ له‌رێگه‌ى چه‌ند كه‌ناڵێكه‌وه هه‌یه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه ئه‌مریكییه‌كان ئه‌و په‌یوه‌ندییه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، وه‌ك چۆن سوورییه‌كان ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له راستیدا بوونى هه‌یه.
باس‌نیوز
