بەرپرسێکی پێشووی گۆڕان دەبێتە ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
د.محەمەد حاجی، ڕايگەیاند، بە فەرمی کراوەتە ڕاوێژكاری سیاسیی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان.
محەمەد حاجی دووپاتی كردەوە، بەپێی فەرمانێك ئەو پۆستەی پێ دراوە و ئاماژەی بەوەش دا كە شانازی دەكات ڕاوێژكاری بارزانی بێت.
محەمەد حاجی لە كۆتایی مانگی یەكی ساڵی 2016 دەست لەكار كێشانەوەی خۆی لە پۆستی بەرپرسی پەیوەندییە سیاسیییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیاند و ئێستا لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتیی کوردستاندایە.
باسنیوز
