لە میحوەرى تلسقۆف هێزەکانی پێشمەرگە هێرشێكی تیرۆریستانی داعش تێکشکاند
ئەمڕۆ کاتژمێر شەشی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش سەرەتا بە هاوەن و دواتر بە پیادە هێرشیان کردووەتە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە میحوەری تلسقۆف.
هێزەکانی پێشمەرگە هێرشەکەیان تێکشکاندووە و دواتر فڕۆکەکانى هاوپەیمانان بۆردومانى داعشیان کردووە لە گوندی باتمان لە میحوەرى تلسقۆف.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە روبەڕوبوونەوەکەدا هێزەکانی پێشمەرگە هیچ زیانێکیان نەبووە، بەڵام چەند چەکدارێکی داعش کوژراون.
میحوەری تلسقۆف بە دووری ٣٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری موسڵەوە و پێشتریش چەکدارارنی داعش چەند جارێک هێرشیان لەو میحوەرە ئەنجام داوە، بەڵام لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە تێکشکێندراون.
