مووچه‌ی 4690 منداڵی بێباوك دابه‌ش ده‌كرێت
له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی تیایدا ئاماژه دراوه به ئه‌وه‌ی كه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌دارو كه‌سایه‌تیه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی مانگی ره‌مه‌زان، بڕی (938.000 $) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌سه‌ر ( 4690) منداڵی بێباوك (ئازیز) له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كات كه هه‌ر منداڵێك مووچه‌ی چوار مانگ كه ده‌كاته بڕی 200 $ی ئه‌مه‌ریكی وه‌رده‌گرێت.
له‌به‌شێكی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه"رۆژی 1.7.2016 ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ندو خاوه‌نكارو سه‌رمایه‌داران و كه‌سایه‌تیه‌كانه‌وه له قۆناغی كوردستان له‌ڕێگای پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانه‌وه كه تایبه‌ته به هاوكاریكردنی منداڵانی بێباوك له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی جه‌ژنی مانگی ره‌مه‌زان، بڕی (938.000 $) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌سه‌ر ( 4690) منداڵی بێباوك (ئازیز) له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كات. پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كانی پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌سه‌ر منداڵانی بێباوك (ئازیز) له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت و له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكدا سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان ده‌گرێته‌وه‌و تیایدا به‌مشێوه‌یه ده‌ست به دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان ده‌كرێت، سه‌ره‌تا له‌شاری هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كات و تیایدا (1209) منداڵی بێباوك (ئازیز) ده‌گرێته‌وه‌و بڕی (241.800 $) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێت، هاوكات له‌شاری دهۆكیش به‌هه‌مانشێوه ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان و تیایدا (837) منداڵی ئازیز بڕی (167.400 $) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی وه‌رده‌گرن، هه‌روه‌ها ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌شاری سلێمانی ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ڵده‌ستێت به دابه‌شكردنی هاوكاری به‌سه‌ر (1080) ئازیز و بڕی (216.000 $) دۆلاری ئه‌مه‌ریكیان پێده‌درێت، هاوكات هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌رده‌وامی ده‌بێت و له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و ده‌وروبه‌ری (1564) ئازیز بڕی (312.800 $) دۆلاری ئه‌مه‌ریكییان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت".
له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه كه پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی خۆی له دوو قۆناغ ده‌بینێته‌وه، قۆناغی یه‌كه‌میان پێیده‌ڵێن قۆناغی كوردستانی و به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ندو كه‌سایه‌تی و خێرومه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت و تیایدا ( 4690 ) منداڵی ئازیز به‌شێوه‌ی چوار مانگ جارێك هاوكاری مادییان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت. قۆناغی دووه‌میش بریتییه له هاوكارییه‌كانی مانگی سووری ئیمارات، كه تایبه‌ته به‌و هاوكاری و یارمه‌تیه داراییانه‌ی كه له‌لایه‌ن وڵاتی ئیماراته‌وه بۆ منداڵانی بێباوك له هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كرێت، له‌ئێستاشدا ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان و له‌م قۆناغه‌دا 4690 منداڵی بێباوك سودمه‌ند ده‌بن و كۆی ئه‌و هاوكاریه‌ش به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێت بریتیه له (938.000 $) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
باس‌نیوز
