نهوشیروان و عادل موراد گرنگی بە رێککەوتنەکەیان دەدەن وەک بەغداو جیابونەوە
رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ عادل موراد دا جەختیکردەوە لە هەوڵدان بۆ جێبەجێ کردنی خاڵەکانی رێککەوتنەوە و گوتی: "یەکەم کۆبونەوەی سەرکردایەتییە هاوبەشەکە زۆر باش بوو، ئەو لیژنانەی کە پێکهاتبوون کارەکانیان ئەنجام دەدەن و پێویستە بەهەموو لایەکمانەوە هەوڵی ئەوە بدەین کە خاڵەکانی رێککەوتنەکە جێبەجێ بکەین".
هەروەها نهوشیروان رەتیدەکاتەوە کە رێککەوتنەکەی نێوان گۆڕان و یەکێتی لە دژی هیچ هیز و لایەنێک بێت، بەڵام سەردانی بەغدایان ئەوەی سەلماند کە دژی سەربەخۆیی کوردستانن و داواکاری دابەشکردنی کوردستانن و هەروەها داوایان لەعەبادی کرد کەوا رازی بێت نەوتی کوردستان بدەنە بەغدا یان بیدەنە ئێران، بۆ ئەوەی پارتی نەتوانێ سەربەخۆیی رابگەیەنێ.
رووداو
