هەر لە دەست پێکی وەرگرتنی دکتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، کە لەهەمان کاتدا وتەبێژی فەرمی پارتی بووە و لە سۆنگەی پرەنسیپی نەگونجانی دوو پۆست لەیەک کاتدا (پۆستی وتەبێژی پارتی و پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان) ، بەرێزیان چەندین جار بە شێوەیەکی زارەکی و دواتر لە مانگی سبتەمبەری 2015 دا بە نووسراو داوای وازهێنان لە پۆستی وتەبێژی پارتی کردووە و ئەم داوایە لە سەر زاری بەرێز سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی بە شێوەیەکی مەبدەئی پەسەندکراوە، بەڵام لەبەر چەند هۆیەکی تەکنیکییەوە دانانی وتەبێژەکی نوێ دواکەوت و لەم هەفتەیەدا بەرێز مەحموود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی کرا بە وتەبێژی فەرمی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی پەرلەمانى کوردستان
30/6/2016