گەڕانەوە بۆ لای چەند كەسایەتییەكی شكستخواردووی بەغدا لەپای چی...؟

گەڕانەوە بۆ لای چەند كەسایەتییەكی شكستخواردووی بەغدا لەپای چی...؟
گەڕانەوە بۆ لای چەند كەسایەتیەكی شكستخواردووی بەغدا لەپای چی...؟ ئەو پیاوەی ئەندازیاری بڕینی قوتی خەڵكی كوردستان بوو چ دەرمانێكی بۆ دەردی خۆی پێ دابین دەكرێ تاوەكو بۆ ئێوەی دابین بكات، ئەمە جگە لە تۆختر كردنی ناكۆكییە ناوخۆییەكان چی تری لێ بەرهەم دێ، مەگەر تەنها نیگەرانكردنی ڕای گشتی كوردستان نەبێ وەك چۆن ئەمڕۆ بەو ڕەفتارە ناسیاسیانەتان خەڵكی كوردستانتان خستۆتە دڵەڕاوكێیەكی ناخۆشەوە، ئەوەی تاوەكو ئەمڕۆ لەئامانجی سیاسەتی ئێوە بیندراوە، هەوڵدانێكە بۆ ئازاردانی خەڵكی بەشمەینەتی كوردستان، چونكە لەم چەشنە سیاسەتكردن نە ڕێزتان بۆ خۆتان و نە بۆ كۆمەڵگەش هێشتۆتەوە.
ئاخر ئەوە چ ئەخلاقێکە بۆچی سێدارە هەڵوەشاوەکەی بەغدا سەرلەنوێ دروست دەکەنەوەو خۆتان و گەلی کوردیشی پێ لەسێدارە دەدەنەوە..
Top