پیلانێکی مەترسیدار دژی بارزانی و هەرێمی کوردستان لە( 5 ) لاوە
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە ڕۆژنامەنوسێکی “oda tv” هاتووە، ئێران و تورکیا و سوریا و گۆڕان و یەکێتی خەریکی پیلانگێڕیەکی گەورەن دژی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ڕێگری لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی باشووری کوردستان بگرن...
ئەو نوێنەرەی بەشار ئەسەد کە بە نهێنی لەگەڵ تورکیا کۆبۆتەوە و ڕێککەوتنێکی نهێنیان واژۆ کردووە، بەپێی ڕێککەوتنەکە تورکیا هاوکاری سوریا و ئێران دەکات بۆ ڕێگری کردن لە پرسی سەربەخۆیی باشووری کوردستان و سوریاش حزبی “PYD” لە ڕۆژ ئاوا لەناو دەبات و هەموو پەیوەندیەکانی لەگەڵ هەڵدەوەشێنێتەوە.
تورکیا پەیوەندیەکانی خۆی لەگەڵ وڵاتی ئێران ئاسایی کردۆتەوە و پەیوەندی باش لە نیوان ئەو دوو وڵاتە هەیە، هەر ئێرانیشبوو ڕێگەیدا تورکیا کۆنسۆڵی خۆی لە سلێمانی بکاتەوە، تاوەکو لە نزیکەوە بە هاوکاری بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی ئەو پیلانانە جێبەجێ بکەن کە ئامادەیان کردووە دژی ڕۆژ ئاوا و باشووری کوردستان.
ڕۆژنامەنوسەکەی ماڵپەڕی “oda tv” دەشلێت: ڕێکەوتی ٢٦-٦-٢٠١ ڕۆژی یەک شەممە کۆنسۆڵی تورکیا سەردانی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد لە سلێمانی، لە کۆبوونەوەکەدا نەوشیروان مستەفا داوای لە کۆنسۆڵی تورکیا کردووە کە کێشە بۆ بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان کە بەخاکی ئەو وڵاتە تێدەپەڕێ دروست بکەن، تاوەکو قەیرانی دارایی زیاتر کاڵ بێتەوە و ناڕەزایەتی خەڵکی زیاتر بکەن.
لە ئێستادا تورکیا بە نهێنی لەگەڵ حزبە تورکمانەکانی کوردستان و عێراق کۆبوونەوەی ئەنجامداوە و لە کۆبوونەوەکاندا پێی گوتوون کە پشت لە بارزانی بکەن و دەنگ بە ڕیفراندۆم نەدەن، سەردانی شاندی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕانیش بۆڵای حزبەکانی باشووری کوردستان و بە تایبەتی تورکمانەکان هەرێم هەر لە چوار چێوەی ئەو پیلانەیە کە هەیە بۆ پەک خستنی ڕیفراندۆم، یەکێتی و گۆڕانیش بە جددی کار لەسەر حزبی تورکمان دەکەن تاوەکو بیانکەن بە هاوپەیمانی خۆیان، سەردانی ئەم دواییەی شاندی یەکێتی و گۆڕان بۆ بەغدا هەر لە چوارچێوەی ئەو پیلانەبووە.
شیاوی ئاماژە پێکردنە دوێنێ سێ شەممە سەرۆکی بەرەی تورکمانەکان بەشداری لە هەواڵەکانی کاتژمێر ٨ی کەناڵی ڕووداوی کرد و باسی لەوە کرد کە گۆڕان و یەکێتی نەرمیان نواندووە بەرامبەر داخوازی تورکمانەکان و هەموو ئامادەکاریەکی خۆشیان نیشان داوە بۆ پاڵپشتی کردنمان.
ڕۆژنامەنوسەکەی “oda tv” ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە لە کۆبوونەوەکەی ٢٦ی ئەم مانگەی نێوان کۆنسۆڵی تورکیا و نەوشیروان مستەفا، ناوبراو بە کۆنسۆڵی تورکیا گوتووە کە سلێمانی ناوەندی بڕیاردانە، نەک هەولێر، بۆیە دڵنیاتان دەکەینەوە کە ڕیفراندۆم نابێ بکرێ و ئەگەر کراش ڕێگە نادەی ببێتە مایەی مەترسی بۆسەر ئاسایشی و ئارامی تورکیا، بۆیە ئێستا هەرێمی کوردستان لە چوار لاوە گەمارۆ دراوە و پیلانێکی گەورە و مەترسیدار لە ئارادایە بۆ ڕێگری کردن لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی باشووری کوردستان بە هاوکاری “یەکێتی و گۆڕان”
رۆژانەهەوال
