پێشمەرگە هێرشێكی داعشانی لە شنگال تێك‌شكاند

پێشمەرگە هێرشێكی داعشانی لە شنگال تێك‌شكاند
فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە لە شنگال دەڵێت، ئەمڕۆ داعش هێرشێكی كردە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام تێك شكێندران و زیانی زۆریشیان پێ گەیاندن.

(قاسم دربۆ)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ لە ناوچەی كارگەی چیمەنتۆ لە شنگال تیرۆریستانی داعش هێرشێكی فراوانیان كردە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام بە تووندی ڕووبەڕوویان بوونەوە و هەر زوو تێك شكێندران و رێگەیان پێ نەدرا بێنە پێشەوە".

(دربۆ) گوتیشی، لەو هێرشەدا هێزی پێشمەرگە بێ زیان بوو، بەڵام داعش زیانی زۆری بەركەوتووە.

باسی لەوەش كرد كە، دوای ئەوەی هێزی پێشمەرگە گورزێكی كوشندەی لە داعش وەشاند، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانیش بە چڕی مۆڵگەكانیان بۆردوومان كرد.








KDP
Top