خیانەتە نیشتیمانیەکەی نەوشێروان و ھێرۆ کەوتە بواری جێ بەجێ کردن ، مالکی و…..
لیستی دەوڵەتی یاسا لەدژی هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕیفراندۆم و کۆکردنەوەی هێزە سیاسییەکان دەوەستێتەوە و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت: “داوای ڕوونکردنەوەمان لە گۆڕان کردووە”.
محهمهد عهگێلی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی دەوڵەتی یاسا ڕای گەیاند: “بارزانی دەیەوێت دووبارە لایەنە کوردستانییەکان کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق جیابکاتەوە، بەڵام ئهو کارتهی که له دهستی مهسعود بارزانی، سهرۆکی ههرێمی کوردستان دایه، پشتیوانیی سیاسیی ناوچهکه و جیهانی له پشتهوه نییه، بۆیە ئهو توانای جیابوونهوه له عێراق و بهڕێوهچوونی گشتپرسی و دیاریکردنی چارهنووسی کوردستانی نابێت”.
لە بەرامبەردا، شاخەوان عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: “دەوڵەتی یاسا لەسەر دەستی بارزانی لووتیان شکاوە، کاتێک لەشکرکێشییان بۆسەر خانەقین کرد، بارزانی پێی گوتن بگەرێنەوە دەنا لێتان دەدەنین، کاتێک هێزەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلەی هێنایە کەرکووک، بارزانی لەدژی وەستایەوە و هەر بارزانی بوو پێداگری کرد لەسەر لادانی مالیکی کە دەیویست جارێکی دیکە ببێتە بەسەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمانە هۆکار بوون بۆ ئەوەی ئێستا دەوڵەتی یاسا لەدژی ڕیفراندۆم و دەوڵەتی کوردستان بوەستێتەوە”.
شاخەوان عەبدوڵا ئەوەشی ڕوون کردەوە: “لەناوخۆی خۆشمان شەرمە دوو لایەن لەبەغدا بڵێن کورد 67 کورسی نییە 37 کورسی هەیە، ئەمە دەرفەت بۆ جەماعەتی مالیکی دەڕەخسێنێت، ئەگەر ئێمە لەناو خۆمان یەک بین، ئەوان ناتوانن ئەوە بکەن، بۆیە چوونی ئەو شاندەی گۆڕان و یەکێتی کۆمەلێک سلبیاتی بەجێ هێشت و من داوام لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی کرد، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ببەستن و ڕوونکردنەوە بدەن بە راگەیاندنە عەرەبییەکان بۆ ئەوەی رای بگەیەنن کە ئەوان نەیان گوتووە (لەدژی سەربەخۆیی کوردستانین، بەڵێنیشیاندا ئەوە بکەن، بەڵام نەیان کرد، خراپتر لەوە گوتیان کورد 67 کورسی نییە 37 کورسی هەیە، چونکە ئێمە لێی دەرچووین”.
رۆژانەهەوال
