ھاوکاریی زیانلێکەوتووانی تۆپبارانەکانی ئێران دەکرێت
مەغدید عەریف ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران راگەیاند، دوابەدوای تۆپبارانی سوپای ئێران بۆسەر کۆچەریانی دەوروبەری گوندی ئاڵانە لە سنووری شارۆچکی حاجی ئۆمەران، نووسینگەی کۆچ و کۆچبەرانی سۆران بڕێک خواردەمەنی و پێداویستییەکانی ماڵەوەی بەسەر زیانلێکەوتوانی تۆپبارانەکە، کە ژمارەیان 22 خێزان بوو، دابەشکرد.
رۆژی یەکشەممە 26ـی حوزەیرانی 2016، تۆپخانەکانی ئێران چەند ناوچەیەکیان لە سنووری حاجی ئۆمەران تۆپباران کرد و بە ھۆیەوە چوار کەس برینداربوون و ژماریەکی زۆری مەڕدارە کۆچەرەکانیش ئاوارەبوون و شوێن و ماڵەکانیان بەجێھێشت و زیانی زۆری مادی و گیانیان بەرکەوت.
باسنیوز
