دەزانن نهێنی سەردانی ئاسۆ فرەیدون بۆ بەغدا چی بوو؟
ئەو ڕۆژەی باس لە سەردانەکەی پارێزگاری نا شەرعی یەکێتی کرا بۆ لای ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، بەشێک لە میدیاکانی کوردستان باسیان لەوە کرد کە چوونی ئاسۆ فرەیدون بۆ لەندەن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ نەوشیروان مستەفا، بۆ ئەوە بووە تاوەکو ئەو دوو ساڵەی پۆستی پارێزگاری سلێمانی بۆ گۆڕان دانراوە، گۆڕان لە ڕێککەوتنەکە بکشێتەوە و ئەو دوو ساڵەش هەر بە دەستی ئەو بمێنێتەوە، بەڵام یەکێتی و گۆڕان ئەو دەنگۆیانەیان ڕەتکردنەوە و گوتیان، تەنها سەردانێک بووە و هەڤاڵ ئەبوبەکریش گوتی: لە کات و ساتی خۆی ئەو پۆستە وەردەگرم.
سەرچاوەیەکی نزیک لە نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، نهێنی کۆبوونەوەکەی ڕێکخەری گشتی گۆڕان و پارێزگاری سلێمانی “ئاسۆ فرەیدون” ئاشکرا دەکات و بۆ ڕۆژانە هەواڵ دەڵێ: پارێزگاری سلێمانی لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ نەوشیروان مستەفا لە شاری لەندەنی وڵاتی بەڕیتانیا باسی لە مانەوەی خۆی لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی کردووە کە بەپێی ڕێککەوتنێکی نێوان “یەکێتی و گۆڕان” پۆستەکە دوو ساڵ بە دوو ساڵ لە نێوان هەردوو لا دابەشکراوە.
ئەو سەرچاوەیە بۆ ڕۆژانە هەواڵ دەشڵێت: لەبەرامبەر بێدەنگبوون لە وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگاری سلێمانی و زیاتر لە ۹٥ پۆستی تر لە سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە و رانیە، نەوشیروان مستەفا، توانی ( ئاسۆ فەرەیدوون ) پارێزگاری سلێمانی و باڵێکی یەکێتی جارێکی تر بخاتەوە ناو پیلانەکەی، ئەو کاتەی نەوشێروان مستەفا لە لەندەن بوو، بە سەردانی ( ئاسۆ فەرەیدون ) بۆ لای نەوشێروان مستەفا دەست بەو پیلانە کرا.
هەروەها گوتیشی: دوای گەڕانەوەی نەوشیروان پیلانەکە چووە بواری جێبەجێ کردنەوە، ئەویش بەکردار لەلایەن ( ئاسۆ فەرەیدون ) ەوە دەستی پێ کرد کە سەردانی بەغدا کرد و لەگەڵ کۆمەڵێک نەیاری کورد کۆبۆوە، ناوبراو لەوێ چاوی بە مالیکی و کۆمەلێک لە نەیارانی بارزانی کەوت، دوای گەرانەوەشی لە بەغدا، دوور لە چاوی کامیراکان و دەزگا ڕاگەیاندنەکان، ئەنجامی سەردانەکەی گەیاندە نەوشێروان مستەفا و ناوەڕۆکی سەردانەکەی بۆ ڕوونکرەوە.
ئەو سەرچاوەیە دەشلێت: بە دڵنیاییەوە ئەو سەردان و هەنگاوەی ( ئاسۆ فەرەیدون ) یەکێک بوو لەو مەرجانەی نەوشێروان مستەفا بەرامبەر مانەوەی لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی کە بە سەر ( ئاسۆ فەرەیدون )دا سەپاندویەتی، کە دەبێ پارێزگار بەئاراستەی چونەوە بۆ بەغدا هەنگاوەکانی ئایندەی بهاوێت و بە بەرپرسانی بەغدا بلێ سلێمانی لەگەڵ بەغدا دەمێنێتەوە بەو مەرجەی سلێمانی نەوتی خۆی بفرۆشێ چ لەڕێی بەغداوە بێت، یان سەربەخۆ.
سەرچاوەکە بۆ ڕۆژانە هەواڵ ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە نەوشیروان مستەفا لە ڕێی پارێزگاری سلێمانی رادەستکردنەوەی فرۆشتنی نەوتی سنوری سلێمانی بە بەغدا گەیاندووە، هەروەک چۆن شاندی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕانیش داوایان لە عەبادی کرد یان نەوشتی سلێمانی بخرێتە سەر نەوتی بەغدا، یانیش بەغدا ڕێگەیان بدات نەوتی ئەو پارێزگایە لەلایەن هەردوو لا بفرۆشرێتە ئێران بەبێ حکومەتی هەرێم، ئەمەش وەکو هەنگاوێک بۆ جیاکردنەوە سلێمانی لە باشووری کوردستان، بەڵام بینیمان عەبادی پیشوازی لەو داوایەی هەردوو لا نەکرد، بەڵام بەدڵنیاییەوە لەلایەن ( نوری مالیکی)ەوە پێشوازی لێکراوە.
رۆژانەهەوال
