تەرمی منداڵێکی ساوا دۆزرایەوە

تەرمی منداڵێکی ساوا دۆزرایەوە
له‌شاره‌دێیه‌كی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك ته‌رمی منداڵێكی ساوا دۆزرایه‌وه‌ و تاوه‌كو ئێستا ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌بووه‌.
رائید هێمن سلێمان ،گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند: "شه‌وی چواره‌شه‌ممه‌(29-6-2016) پۆلیس لە دۆزینەوەی تەرمی منداڵێکی ساوا بە مردوویی لە گۆمەڵگای (باگێرا)ی سەر بە شارەدێی (زاوێته‌) لە سنووری پارێزگای دهۆک ئاگەدارکرانەوە و دوای گەیشتنی تیمەکانی پۆلیس بۆ شوێنەکە دەرکەوت کە تەرمی منداڵێکی تازە لە دایکبوو بە مردوویی لە شوێنەکە فرێدراوە و دەست بەجێ ته‌رمه‌كه‌ ڕەوانەی پزیشکیی دادی دهۆک کرا".

ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ تاوه‌كو ئێستا نازانرێت باوك و دایكی ئه‌و منداڵه‌ كێن و پۆلیس ده‌ستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی ده‌ستكه‌وتنی ورده‌كاریی زیاتر.



باسنیوز
Top