شاندەکەی یەکێتی و گۆڕان دوای دەیان ساڵ خەڵک بەشیعرێکی پیرەمێرد "میللەت فرۆشان" وەسفیانکردووە

شاندەکەی یەکێتی و گۆڕان دوای دەیان ساڵ خەڵک بەشیعرێکی پیرەمێرد
دوای سەردانی شاندە هاوبەشەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەیان لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و سەرکردەکانی دیکەی عێراق، شیعرێکی ساڵانی سییەکانی سەدەی ڕابردووی (پیرەمێرد)ی شاعیر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاو دەکرێتەوە.

پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شاندێکی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ نووری مالیکی، ئەو کەسەی کە بودجەی کوردستانی بڕی کۆبوونەوە، سەدان کەس لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەدا، شیعرێکی ساڵانی سییەکانی (پیرەمێرد)ی شاعیری گەورەی کوردیان بڵاو کردەوە کە بۆ شاندەکەی ئەو سەردەمەی کوردستانی دوای ڕاپەڕینی بەردەرکی سەرای سلێمانی نووسیویەتی و بە (وەفدی کوردستان، میللەت فرۆشان)ی وەسف کردووە.

بڵاو کردنەوەی ئەم شیعرە دوای دەیان ساڵ، بەهۆی ناڕەزایی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکەی شاندەکەی گۆڕان و یەکێتی دێت کە چاودێران و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسان، بە تێکدانی یەکڕیزیی کوردیان وەسف کرد.
لەم لینکەدا هەڵوێستی سەرجەم ئەو کەسانە ببینە کە شیعرەکەیان بڵاو کردووەتەوە..

https://www.facebook.com/search/top/?q=%D9%88%DB%95%D9%81%D8%AF%DB%8C%20%D9%85%DB%8C%D9%84%D9%84%DB%95%D8%AA%20%D9%81%D8%B1%DB%86%D8%B4%D8%A7%D9%86

ئەمەی خوارەوە دەقی شیعرەکەی پیرەمێردی شاعیرە:
وەفدی کوردستان، میللەت فرۆشان

(پیرەمێرد)
وەفدی کوردستان، میللەت فرۆشان
ھەرزە وەکیلی شاری خامۆشان
دەسکێ لەگوڵەکەی باخچەکەی سەرا
کە بەخوێناوی میللەت ئاودرا
بیبەنە خزمەت، عەرشی عیراقی
بڵێین یار باقی، ھەم سوحبەت باقی
تارای خوێنی سوور، بەرن بۆ ئەمیر
بڵێن پاش کوشتار ھێشتا تۆی دڵگیر؟
دەک خەجاڵەت بن لەڕووی مەحشەرا-
ئێمەش خاکی غەم ئەکەین بەسەرا
خەیاڵتان خاوە، کورد نەفەوتاوە
بەراتی نەجات بەخوێن نووسراوە
من رەنگی سوورم بۆیە خۆش ئەوێ
مژدەی شەفەقی لێ دەرئەکەوێ
(پیرەمێرد)وەفدی کوردستان، میللەت فرۆشان




باسنیوز
Top